هەڵکشانی ١٠ بەرابەریی هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام
باڵویزی ئەلمانیا بە ئاماژە دان بە دەستکەوتەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش"بەرجام" ، وتی: هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام ١٠ بەرابەر بۆتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەڤزیۆنی ئێران،"میلائیل کلوربێرشتووڵد" ڕۆژی یەکشەممە لە دووهەمین ڕۆژی شەشەمین خولی کۆبوونەوەی بازەرگانیی بانکی ئێران و ئەوروپا لە تاران وتیشی: دوای ساڵی ٢٠١٥ و جێبەجێبوونی بەرجام، هەناردەی ئێران زیاتر لە ٦٠ لەسەد گەشەی بووەو هەموو ئەم ڕووداوانە بە هۆی بەرجام بووە.
باڵویزی ئەڵمان لە ئێران وتیشی: وڵاتەکەی ڕیککەوتنی بەرجام بە جیددی دەزانێ و هەوڵ ئەدات تا بە ئەرکمەند بوون لە جیبەجێکردنی بەرجام دا ڕۆڵی بنیاتنەرو چالاکی ھەبێت لە نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا دا .
ئەو هەروەها وتی: بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕێکخراوی جیهانیی پلەی ڕیسکی ئیعتباری و ئابووری ئێران لە ٦ بە ٥ گەییشتووە و ئەمەیش ڕووداوێکی بە بایخە. " میلائیل کلوور بێرشتووڵد" هیواداری دەربڕی: بۆ پەیوەسبوونی تۆکمە و ڕاستەقینەتری ئێران بە کۆمەڵگای ئابووریی جیهان، مەسەلە بەجێماوەکان چارەسەر بکرێت تا ئێران و جیهان بە قازانجەکان وئامانجە ئابوورییەکانی دەستی رابگات.
شەشەمین خولی کۆبوونەوەی بازەرگانی ، بانکی ئێران و ئەوروپا ڕۆژی رابردوو( شەممە ) بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی پایەبەرزی دراڤی و بانکیی ئێران و بەشگەکانی ئەوروپایی لە تاران دا دەستی بەکار کرد .