نیسان 30, 2018 08:32 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسە لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پێوەندیەکانی تاران - پاریس

هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و فەڕەنسە جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پێوەندیەکانی تاران - پاریس بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی هاوبەشی دوو نەتەوە ، لە هەموو بوارەکانی بەرهۆگری دا .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لەپێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە ، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بۆپتەوکردنی پێوەندی لە گەڵ فەڕەنسە گرنگایەتیەکی تایبەتی دادەنێ ، گوتی : بەلەبەرچاوگرتنی پتانسێلی زۆر باش بۆ هاریکاری دوو وڵات لە پرسە رامیاری ، رۆشنبیری و ئابووریەکاندا و هەروەها پرسەکانی تایبەت بە ناوچەکە ، تاران لێبڕاوە بۆ بەهێزکردنی هاریکاری لە گەڵ پاریس لە هەموو بوارەکاندا .

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها مانەوەی بەرجامی بە مانای پتەوبوونی ئاسایش و هاریکاریی ناوچەیی زانی و گوتی : بنەمای پێوەندی ئێران لە گەڵ وڵاتان لەسەر بنچینەی متمانە بووە و بەرجام یەکەم بناغەی گرنگ بۆ متمانەی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژاواییە .

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی ئەمریکیەکان لە دژی رێککەوتنی ناڤۆکی بە راشکاویی پێشێلکەری رێککەوتنی نێوان حەوت وڵاتە ، گوتی : ئێران لە رۆژانی رابردوودا بڕیاری زۆر گرنگی لە بواری پێوەندی بانکیی ، دراوی بیانی و پرسە ئابووریەکانی دیکە هەڵگرتووە و بۆ هەر بڕیارێک کە ئەمریکا لە دوازدەی ئایاردا بیدا ، ئامادەیی هەیە .

روحانی بە ێداگری لەسەر ئەوەی کە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان بەرجامی  دوای2025  دیاری دەکات و ئێران هیچ بەربەستیەک لەولای بەڵێنەکانی قەبوڵ ناکات ، گوتی : بەرجام و هەر بابەتێکی دیە بە بیانووی ئەوەوە ، بە هێچ جۆر دانوستان هەڵناگرێ .

مەکرۆنیش بە پێداگری سەرلەنوێ لەسەر پێویستیی هاریکاری تاران - پاریس لە هەموو بوارەکانی بەرهوگریی دوو وڵات گوتی : یەکیەتی ئوروپا و بە تایبەت فەڕەنسە بە تەواوەتی بەرگری لە بەرجام کردووە و سەتی سەت  لە بەرجامدا دەمێنێ .

سەرۆکی فەڕەنسە گوتیشی : وڵاتەکەی خوازیاری رۆژهەڵاتێکی بە سەقام بووە و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەجام مۆدێلێکی گرنگە بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە و دەبێ بپارێزرێ و هەموو لایەنەکان  دەبێ پێبەندی بمێننەوە .

 

سەرپەیڤ