نیسان 30, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • ساڵحی : دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران بێتە سەر عەقل وئاوەز

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: دونالد ترامپ ودەوڵەتی ئەمریکا لە مەسەلەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێران بێنە سەر عەقل وئاوەز وکەسانی تر نەخەنە ناو کێشەو ئاستەنگ.

" عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە مەشەهد لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی: ئێران لە بواری زانستی ناڤۆکی لە پلە وپیگەیەک دایە کە بەپێێ ئەوە ، ئەگەر ڕێککەوتن گەلیک کە لە بەرجام ئەنجام بووە بەدی نەیەت ، دەگەڕێتەوە سەر پلە وپیگەی پێشووو باشتر لە ئێستاکەی. سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە مەڕ پڕۆژەی پیشرانی ناڤۆکی یش وتی: ئەم پڕۆژەیە بە باشی خەرێکی پیشڕەوی یە وهەرئێستاکە تەنیا شەش وڵاتی دونیا پیشڕانی ناڤۆکیان هەیە . ساڵحی پیداگری کرد: عەزم وورەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە پیشڕانی ناڤۆکی زۆرفرەتر بووە ولەچاو کات بەندی گەڵاڵەڕێژی کراو لەپیش ترین. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەروەها لە مەڕ پڕۆژەی نەخۆشخانەی " یون دەرمانی" وتی: ئەم پڕۆژەیە بە باشی دەڕواتە پێش وخەریکی گەیشتن بە قۆناخەکانی کۆتاییە.،

سەرپەیڤ