May 01, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە لێدوانی دژبەیەکی مایک پۆمپێئۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی ئێران ، لێدوانی دژبەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) بەنیشانەی سیاسەتی دووفاقیی ئەمریکا زانی لەهەمبەر بەڵێنییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

مەحەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەیامێکدا لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا بەئاماژە بە لێدوانەکانی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، نووسی: پۆمپێئۆ لەرۆژی١٢ی ئاڤریل ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە پێویست ناکا لەمەڕ ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نیگەرانی هەبێ چونکە ئێران پێش ڕێککەوتن لەهەوڵدانابێ چەکی ئەتۆمی دروست بکا و پاشانیش ناگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی ململانێ لەسەر دەسڕاگەیشتن بە چەکەمەنی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێستاش پۆمپێئۆ دەڵێ، کاتی لێکدانەوەی سەرلەنوێی ئەو پرسیارە گەیشتووە کە ئاخۆ متمانەکردن بە ئێران لەمەڕ پیتاندنی هەرچەشنە ماددەیەکی ناڤۆکی مومکین دەبێ یان نا؟

زەریف پێی داگرت: کام یەک لەو دوو لێدوانە دروستە؟

مایک پۆمپێئۆ لەیەکەم سەفەری دیپلۆماتیکی خۆی بۆ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا پاش عەرەبستان گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ئیدیعای کرد، بێتوو داواکارییەکانی واشنگتۆن لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەیەتەدی، ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە.

سەرپەیڤ