May 02, 2018 20:02 Asia/Tehran
  •  قاسمی: پۆلیسی فەرەنسا دەبێ دەستەبەر کەری چالاکی میدیاکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵس وکەوتی پۆلیسی فەرەنسا لەگەڵ تیمی دەنگ وباسی ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران لە پاریسی شەرمەزار کرد و وتی: پۆلیسی فەرەنسا دەبێ دەستەبەر کەری چالاکی پیشەیی هەواڵنێران و میدیاکان بێت لەو وڵاتە دا.

 "شەھسەوار حسەینی" هەواڵنێر و "تەوحیدیان"، کامێرامەنی نووسینگەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاریس، ئێواڕەی دوێنێ سێ شەممە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی خۆپیشاندان کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کریکارەوە بەڕێوە چوو بوو، بە هۆی کردەوەکانی پۆلیسی فەرەنسا، بە تووندی بریندار بوون.

"بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ چوار شەممە وتیشی: ئێمە وەها ڕووداوگەلێک بە ڕەتکراوە دەزانین و چاوەڕوان دەکەین کاربەدستانی فەرەنسی هاوکاریی پێویست وجیددی بکەن لەگەڵ باڵوێزخانەی ئێران لەمەر هەڵس وکەوت لەگەڵ هۆکارانی ئەم ڕووداوە و ڕاگەییشتن بە ڕەوشی تیمی دەنگ وباسی ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران .

 باڵویزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاریس بەرپرسی پێوشوێنگرتنی ، پەلامار بۆ سەر گرووپی دەنگ وباسی ڕادیۆوتەلەڤزیۆنی ئێران و کردەوەی پۆلیسی فەرەنسەیە.

پۆلیس و هێزە ئاسایشییەکانی فەرەنسا بە ئامادە بوون لە نەخۆشخانە پێش دەگرن بە ئامادە کردنی وێنە وڕەسم لە گرووپی دەنگ وباسی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران.

سەرپەیڤ