بروجێردی: ئێران لە بنیاتنانەوەی سووریایشدا دەوری گرینگ دەگێڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i336924-بروجێردی_ئێران_لە_بنیاتنانەوەی_سووریایشدا_دەوری_گرینگ_دەگێڕێ
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەک سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریزم، لە سەردەمی بنیاتنانەوەی سووریایشدا دەورێکی گرینگ دەگێڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2018 07:42 Asia/Tehran
  • بروجێردی: ئێران لە بنیاتنانەوەی سووریایشدا دەوری گرینگ دەگێڕێ

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەک سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریزم، لە سەردەمی بنیاتنانەوەی سووریایشدا دەورێکی گرینگ دەگێڕێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عەلائەدین بورجێردی" کە لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانییەوە سەردانی سووریای کردبوو ، لە کاتی بە جێ هێشتنی دیمەشق وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو بەرەی خۆراگری لە سەردەمی سەختی و سەخڵەتدا یارمەتیدەر و پشتیوانی گەل و دەوڵەتی سووریا بووە و ئەو دەورەی هەروایش لە سەردەمی بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتەدا درێژە پێ دەدات.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری بۆ پارێزگە قەراخ ئاوییەکانی "تەرتووس" و لازقیە" وتی: بۆ پەرە پێدانی هاوکاریی دوولایەنە ، سەبارەت بە دەستەخوشک بوونی یەکێک لەو پارێزگایانە لەگەڵ یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتینە تەبایی.

"عەلائەدین بروجێردی" هەروەها باسی بەرپا کرانی پێشانگەی کەل و  پەل و شت و مەکی ئێرانی لە شاری "لازقیە" ی سووریا لە داهاتووی نزیک دا کردو وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئیران هەوڵ دەدات لە دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی سووریا بە بەرپا کردنی ئەم پێشانگەیە دەور بگێڕێ.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی ئاپریل) بە مەبەستی لێکدانەوەی دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی هاوپێوەند بە سووریا گەیشتە دیمەشق.

بروجێردی جگە لە  سەردانی پارێزگاکانی "تەرتووس" و ''لازقیە"ی سووریا ، لەگەڵ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیش دیدار و وتووێژی کرد.