ئالمان وفەرانسە پیداگریان کرد لەسەر پاڕاستنی بەرجام
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئاڵمان وفەرانسە لەسەر پێبەند بوونی یەکیەتی ئوروپا ووڵاتەکانیان بە بەرجام بێ سەرنجدان بەهەرجۆرە بڕیاریکی ئەمریکا پیداگریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " ژان ئایو لودریان" وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ هاوتای ئاڵمانیایی خۆی لە بەرلین وتی کە وڵاتەکەی هاوڕی لەگەڵ بەریتانیا وئاڵمان ، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام بەبێ سەرنج دان بە بڕیاری شیمانەیی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لیی، دەپارێزن." هایکو ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیایش وتی: وڵاتانی ئوروپایی نیگەرانن کە هەرجۆرە شکستێک لە بەرجام،، ببێتە هۆی تەشەنای ئاڵوزیەکان وبەرلین بە شەریکانی خۆی لە واشنتۆن وتوویەتی کە هەروا خۆازیاری بەئەمەگ بوون بەم ڕێککەوتنەیە . دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە لە ئەگەریی نەگوڕانی بەرجام بە پێی بیروڕای ناوبراو، وڵاتەکەی دوازدەی مای ئەم ڕێککەوتنە بەجێ دێڵێت. فەرانسە وئاڵمان وبەریتانیا بۆ ڕازی کردنی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ مانەوە لە بەرجام ، مەسەلەی چاکسازیشیان گەڵاڵە ڕێژی کردووە. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێڕان ڕۆژی یەکشەممە وێڕای رەت کردنی هەمدیسانی هەرجۆرە وتووێژ وگوڕانی به رجام وتی: ئوروپیەکان لەمەڕ پاڕاستنی بەرجام دەبێ ئەمریکا هان بدەن کە بەوادە وبەڵینیەکانیان لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پێبەند بن.