پیداگری سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران لەسەر ماهیەت وشوناسی زاڵمانەی نێزامی دادەڤانی ئەمریکا
سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران ، کردەوەی دادگایەک لە باشووری نیویورکی ئەمریکای لە دەرکردنی بریار بێ ئامادە بوونی ئێران لەدژی تارانی مەحکوم کرد ووتی: وەها حۆکمێک فرەتر لە جاران دۆخی نالەبارو شوناسی زاڵمانەی نێزامی دادەڤانی ئەمریکا لە لای بیر وهزری گشتیی جیهان دەردەخات.
دادگەیەک لە باشووری نیویورکی ئەمریکا سێشەممەی ڕابردوو یەکی مای لە حوکمێکی بەبێ ئامادەبوونی ئێران وبەبێ دانی بەڵگە وموستەنەدات، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدانی فرەتر لە شەش ملیارد دوڵار غەرامە وزیانبایی بە بنەماڵەی قوربانیانی پەلامارەکانی تیرۆریستی یازدەی سیپتەمبەری دووهەزارو یەک مەحکوم کرد. ئایەتۆڵڵا سادق ئامولی لاریجانی ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دادەڤانی ئێران ، ئەم کردەوەیەی لە درێژەی شەیتەنەتەکان ونومایشە پیکەنیندارەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران زانیو وتی: بیر وهزری گشتیی دونیا وشارومەندانی ئەمریکا بە باشی دەزانن کە لەپشت پەردەی پەلامارەکانی یازدەی سێپتەمبەر، ئەلقاعیدە وعەرەبستان بوون. سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران وتی: لەوجێگایەی کە عەرەبستان بۆ لە قاونەدانی دەسوەردانەکانی لەم رووداوه ، باجی فراوانی بە ئەمریکا داوە ، دەوڵەتی ئەمریکا لە بڵاوکردنەوەی بەڵگە وسەندە نهێنیەکانی هاوپێوەند بە م مەسەلە پێشگیری دەکات. ئەو هەروەهاپیداگری کردئێران لە بەشی بەرەڤانی لە خەڵک وسەرزەوینی خۆی بەهیچ لەونێک دەس ناداتە وتووێژی نوێ وبه ستنه وه ی مەسەلەگەلیکی وەکوو تواناییەکانی موشەکی وبەرەڤانی ئێران بە بەرجام، کارێکی بێهوده لە لایەن دوژمنانەوەیە.