پاراستنی ئابووری ئێران لەنێو بشیویی و پیلانگێڕیی دۆژمنان و لەسەروویانەوە ئەمریکا
بەرپرسی گشتیی بانکی ناوەندی ئێڕان وتی: یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی گرتنەبەری بڕیارگەلی نوێی ئەرزی وڵات پاڕاستنی ئابووری ئێران لە بشیویی و پیلانگێڕی دۆژمنان و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریکا.
" وەلی اللە سیف" سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما، لەبارەی چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لەبەرجام وتی: بڕیاری ئەمریکا هەرچیەک بێت ، لەئابووری ئێران کەلەڕێبازی گەڵاڵەڕێژی دا خەریکی حەرەکەتە هیچ گیروکێشەیەک بەدی ناهێنێت. سیف وتی: دارشتە نویکانی ئەرزی بووە هۆهەتا سەرچاوەکانی ئەرزی ئێران لە داڕشتێکی باش لەژێر کۆنترۆڵ دابێت هەتا بتوانن بیکەن بە متمانەی تۆکمە وتەواوبۆ سەرەتیەکانی پێویست . سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران لە بارەی بەرنامەکانی دەوڵەت لە کاردانەوە بە کردەوەکانی شیمانەیی ئەمریکا لە هەمبەر بەرجام وتی: دەوڵەت پیداگرە ڕێبازی دروست خۆی درێژە پێ بدات ولەم بوارە مژاری جۆربەجۆری لەبەردەس دایە کە بە پێی جۆری بڕیارەکان وکردەوەگەلیک کە ئەمریکیەکان دەیگرن بەوان کاردانەوە پێشان ئەدات. دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە کاتژمیر چواردە بە کاتی خۆجی ٢٢:٣٠بەکاتی تاران هەڵوێستی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەهەمبەر بەرجام ڕابگەیەنێت. ترامپ لە سەردەمی پێشبڕکیکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا هەتا ئێستاکە زۆر جار وادەی دڕاندنی بەرجامی داوە ، بەلام هەتا ئێستاکە نەیتوانیووە بە هۆی کۆدەنگی جیهانی لە پشتیوانی لەم ڕێککەوتنە ، قسەی خۆی جێ بە جێ بکات.