May 09, 2018 12:19 Asia/Tehran
  • بروجێردی : بڕیارەکەی داناڵد ترەمپ بە زیانی ئەمریکا دەشکێتەوە

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاند: داناڵدترەمپ بە واژۆ کردنی بەڵگەنامەی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جارێکی تر نیشانی دا کە لە نێو کۆمەڵگای جیھانی دا ئەمریکا جێگای متمانە نییەو تەواوی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بە گاڵتە دەگرێت.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام)  فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا وڵاتانی جۆربەجۆر پشتگریی خۆیانیان بۆ ڕێککەوتننامەکە ڕاگەیاندووە.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی مەجلیس پێی داگرت:بڕیارەکەی داناڵد ترەمپ بە زیانی ئەمریکا دەشکێتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە دەسەلمێنێ کە لە ھەر ھەل و مەرجێکدا لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەیی دەتوانێ بەھێزتر لە ڕابردوو چالاکی بنوێنێ.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: یەکێتیی ئەورووپاو وڵاتانی واژۆکەری ھەنگاوی ھاوبەش لە بەردەم تاقیکاری و بڕیاردانێکی گەورەدان و دەبێ لەژێر گوشاری ئەمریکادا خۆیان لە قەرەی داسەپاندنی بایکۆتی دژی ئێران نەدەن.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: بەم بڕیارەی ئەمریکا قەت بەرنامە موشەکییەکانی ئێران گۆڕانیان بەسەردا نایەو مەجلیسی ئێران ئامادەی پەسەند کردنی بوجەیە بۆ پشتیوانی کردن لە سیاسەتی موشەکی و بەرنامەکانی بەرەڤانیی ئێران.

ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی پڕلەشورەیی ئەمریکا لە بەرامبەر پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و قەڵاچۆی جەماوەری یەمەن، پێی داگرت: ئەمریکا گیانی مرۆڤەکان بە پارە دەگۆڕێتەوەو دەستی ئەمریکاو ترەمپ تێکەڵ بە خوێنی ھەزاران مرۆڤی بێ دەرەتانە لە فەلەستین و یەمەن و گەلێک لە ناوچەکانی دیکەی دنیادا.

سەرپەیڤ