May 09, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • تاوتوێی بارودۆخی ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت

کابینەی دەوڵەت ئەمڕۆ چوارشەم بە سەرۆکایەتی "حەسەن ڕۆحانی"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بارودۆخی وڵات لەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی لێکدایەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی؛ ئەندامانی  دەوڵەت لەم کۆبوونەوەیە ویڕای لێکدانەوەی بارودۆخی ئێران دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام و گۆرینی بیرو ڕا لەبارەی دا، بریاری پێویست دەگرن و بە ئاگاداری دەزگای هاوپێوەندی دەگەینن.

 " داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا  رۆژی سێ شەممە بە ئیدعای بێئاکام بوونیی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و تاوانە بێ بناغەکانیی دژی ئێران، فەرمانی  چونەدەری وڵاتەکەی لە بەرجامی ئیمزا کرد؛ کردەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لە حالێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی ئیمزا کەرەوەی بەرجام و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پشتگری خۆیان لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە ڕاگەیاندووە .

سەرپەیڤ