ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی متمانەتان بەو سێ وڵاتە ئەورووپیەش نەبێت
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بڕێک قسەو باس سەبارەت بە بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی دا پێ داگریی کرد کە لەمەڕ دانوستان لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە ئەوروپیە نابێ متمانەیان پێ بکرێت و وا ھەڵدەگرێت کە بۆھەر پەیمانێک گەرەنتیی ڕاستەقینەو بەکردەوەیەیان لێ بسەندرێت، ئەگینا ناکرێ ئا بەم شێوەیەو لەگۆترە ڕەوتەکە بەردەوام بکرێت .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بۆنەی حەوتەی مامۆستایانەوە لە زانکۆی فەرھەنگییەکاندا ئامادە بوون و لە دیدار لەگەڵ ھەزاران کەس لە خوێندکاران و مامۆستایان، تیشکیان خستە سەر قسە سوک و کرێتەکانی ئێوارەی سێ شەممەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشیان: ئەم کەسە جیا لەو دەیان درۆ ئاشکرایەی، ھەڕەشەی لە گەلی ئێران و کۆماری ئیسلامیش کردووە کە من لە لایەن گەلی ئێرانەوە پێی دەڵێم زۆر نابەجێت کردووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەوەشیان وەبیر ھێنایەوە کە، دوژمنایەتیی بەردەوام ، قوڵ و تێکدەرانەی ئەمریکییەکان، دوژمنایەتی لەگەڵ من و یان بەرپرسانی دیکەی وڵات نییە، بەڵکو دوژمنایەتی لەگەڵ پێکھاتەی نیزامی ئیسلامی و نەتەوەیەکە کە ئەم نیزامەی ھەڵبژاردووەو لە ئاراستەشی دا دەجوۆێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە پەڵپ و بیانووەکانی ئەمریکا لە بارەی توانایی بەرەڤانی و ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران، پێشیان داگرت کە: ئەگەر سبەینێ ئەوە ڕابگەیەنن کە ئیدی موشەک چێ ناکەین یان بڕی موشەکەکانمان کەم دەکەینەوە، ھەمیسان گرفتەکە کۆتایی پێ نایەت و بە دڵنیاییەوە بابەت و بیانوویەکی دیکە دێننە ئاراوە، چونکو شەڕی ئەوانە لەگەڵ ئێمەدا بنەماییەو ئەمریکا لەگەڵ بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دا نەیارە.
بەڕێزی ھۆکاری سەرەکیی ئەم دوژمنایەتییە توندەی بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و پێکھاتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕاندەوەو وتیشی: ئەوانە بەنیازن حکومەت تیا بەرن و ھەمیسان بە سەر ئێرانێکدا کە خاوەنی پاشەکەوتی گرینگ و جێ و شوێنێکی ستراتژیاییە زاڵ ببنەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتیشی: ئەمریکییەکان کۆمەڵێک نۆکەریان دەوێ کە وەک ھێندێک لە دەستەڵاتدارانی وڵاتانی ناوچەکە تەنیا گوێڕایەڵیان بن، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران سەربەرزیی خۆی و گەلی ئێرانیان بەڕوودا دەداتەوەو دیارە ئەم مەزنایەتی و سەربەرزیەش بۆ ئەوانە جێگای قەبووڵ نییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بەو نامەیەی کە ترەمپ چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ دەستەڵاتدارانی وڵاتانی کەنداوی فارسی ناردووە ، وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەکەی بۆ ئەو وڵاتانە فەرمانیان دەداتێ کە ئەم کارانە بکەن و ئەو کارانە مەکەن، ئەوانە بەنیازن لەگەڵ نیزامی ئیسلامیش دا ھەر بەھەمان شێوە بجوڵێنەوە، بەڵام ناتوانن چونکو کۆماری ئیسلامی سەرشۆڕیی گەل و وڵاتی لە سەردەمی قاجارو پەھلەوی دا گۆڕیوەتەوە بە سەربەخۆیی و خۆڕاگری و دەست بەرداری بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی نابێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ھەڵس و کەوتی کرێت و دزێوی ترەمپی بە چاوەڕوان کراو لێکدایەوەو وتیشی: ئەوانەی کە وەھا دوژمنایەتییەکیان بەرامبەر بە گەلی ئێران ئەنجام دەدا، ئێستاکە ئیسقانەکانیان لەژێر خاکدایە، کەچی کۆماری ئیسلامیی ھەروا ڕاوەستاوە.