مەرجەعە پایەبەرزەکانی تەقلیدی ئێران : ئەمریکا جێگەی متمانە نیە
حەزەراتیی ئایات "نووری هەمەدانی" "مەکارم شیرازی"و "جەوادی ئاموولی" لەقۆم وێڕای ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام وتیان : ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک جێگەی متمانە نیە .
ئایەتوڵڵا"حسەین نووری هەمەدانی" ڕۆژی چوار شەممە لە دەرسی خارج لە فقە لە اکردانەوە بە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ ئێران نەخشەی تازەیان هەیە و لە لایەکەوە وڵاتانێکی وەک ، فەرەنسا،بەریتانیا و ئەڵامنیایس ڕایانگەیاندووە پیبەندی ئەم ریککەوتنن ،نابی لەحەنای ئەوان دا گەش بین ،بین.
ئایەتوڵڵا نووری هەمدانی بەجەختکردنەوە لە سەر پێویستی وشیاری تۆکمە بەرامبەر نەقشەکانی تازەی دوژمنان وتیشی: ئێران دەبێ چالاکییەکانی ئاشتیانەی ناڤۆکی خۆی بە دەستەڵاتەوە درێژە بدات.
ئەم مەرجەعە تەقلیدە، پێشڕەوتەکانی ڕۆژ بۆ رۆژی نزامی کۆماری ئیسلامی وەک درکێک زانی لە چاوی دوژمنان و بەڕاشکاوی وتی: ئەمرۆ دوژمنانی شۆرشی ئیسلامی مۆتەیەک دەبینن و هەر بۆیە لە ژوورەکانی بیرو هزریان دا تەنیا بیر لە زەبر وەشاندن لە نزام دەکەن.
ئایەتۆڵڵا "ناسر مەکارم شیرازی" یش رۆژی چوار شەممە لە دەرسی خارج لە فقە بە ئاماژە بە بنپێکردنیی بەرجام لە لایەن ئەمریکا وتی: ئەمریکاییەکان دەلێن بەرجامیان قەبووڵ نییە و دەبێ ڕیککەوتنیکی تازە ئیمزا بکرێت، گریمان ڕێککەوتنیکی تازەیش ئیمزا کرا، چ دەستەبەرێیەک هەیە دیسان بنپێ نەکەنەوە.
ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی یش لە مزگەوتی ئەعزەمی قۆم بە ئاماژە بە پەیمانشکێنی ئەمریکا لە پرسی بەرجام وتی: لە پرسی بەرجام، شەرافەت و ئەرکمەندی ئێران بە هەموو خەڵکی جیهان سەلمێندرا و ئەمریکا پتر لە ڕابردووە لە جیهان بێ ئیعتبار بوو.ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی وتیشی: قسەکانی دۆێشەوی ترەمپ سەڵماندی ئەوان بە هیچکام لە یاسا ئینسانییەکان لە وان عەهد و پەیمان پێبەند نین و هیچکات بە گوێرەی قسەکانیان هەنگاو هەڵناگرن.