خوێندکارانی ئێرانی قسەکانی بێ ڕێزکەرانەی سەرۆکی ئەمریکایان ئیدانە کرد
مامۆستایان، خوێندکاران و پێکهاتەکانی خوێندەواری بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ناڕازیانە قسەکانی بێ ڕێزی کەرانە و ناشیرینی سەرۆکی ئەمریکایان ئیدانە کرد .
مامۆستایان و خوێندکارانی کچ و کوڕی زانکۆکانی جۆربەجۆری شاری تاران ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا واتە هێلانەی سیخوڕی لە تاران کۆبوونەتەوە و دروشمی نەمان بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە .
خوێندکارانی شاڕی تاران هەروەها داکۆکی هەمە لایەنەی خۆیان لە فەرمایشەکانی ئەمڕۆی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەبارەت بە بەرامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی ڕاگەیاند.
شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی ئێرانیش لە بەیاننامەیەک دا داوای لە خەڵکی ئێرانی ئیسلامی کرد لە خۆپیشاندانی جەماوەری دژە ئەمریکی کە دوای نوێژی عیبادی سیاسی هەینی ئەم حەوتەیە لەسەرانسەری وڵات بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد و باسی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانیشی کرد.
ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن سێ وڵاتی ئەوروپیی واژۆکەری بەرجام ڕەخنەی لێگیراوە، ھەتا ئەو جێگایەی کە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا داوای دان بەخۆداگرتنی ئێرانیان کردووە و لە سەر پێبەند بوونی خۆیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختیان کردووەتەوە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژوییەی ٢٠١٥ەوە واژۆکراو لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـدا چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بە داسەپاندنی بایکۆتی تازە ، لەمپەر قوت کردنەوەو پەیمان شکاندنی بەردەوام ڕێگری دەکرد لە بەھرەوەرگرتنی ئێران لە سەرەتییەکانی ڕێککەوتنەکە.