May 10, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا ژێوان دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا ژێوان دەبێتەوە لەوەی کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک هاتۆتە دەرەوە.

"بەهرام قاسمی'' ڕۆژی پێنجشەممە لە هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: خەڵکی جیهان پەیامێکی زۆر ڕوون و گرینگی دیکەیان لە دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا و بەتایبەت ئەمریکای ترەمپ وەرگرت و ئەوەیش ئەوەی کە ئەمریکا وڵاتێکی جێبڕوا نییە کە جیهان و گەلان و وڵاتانی دیکە بتواننن متمانە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بکەن و تەنانەت ئیتر هیچ متمانەیەک نییە بەرامبەر بەو گرێبەستانەی دەوڵەتی ئەمریکا مۆری دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا ئەوەی نیشان دا کە بایەخ نادات بە دەوری نەتەوە یەکگرتووەکان و پەسەن کراوی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە و ئەوە لە راستیدا سووکێتی بە ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییەیە.

قاسمی سەبارەت بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وەزارەتی دەرەوە لەمەڕ بەڕێوە بردنی دانوستان لەگەڵ لایەنە ئەورووپاییەکان و ڕووسیا و چین لە ماوەی چەن هەفتەی داهاتوویشدا وتی: ئێران هەروا کە لە رابردوودا بەردەوام و بی وچان و بە تایبەت لە چەن مانگی ئەمدواییەدا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپایی و نوێنەرتی یەکێتیی ئەورووپا لە پێوەندییدا بووە، لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوویشدا هەر پێوەندیی خۆی لێبڕاوانە درێژە پێ دەدات و باروودۆخی نوێ بە وردی لێک دەداتەوە و هەڵیدەسەنگێنێ.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران جەختی کرد: ئێران بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ گەشانەوە و پێشکەوتنی خۆی و هەروەها جێبەجێ کردنی لێبڕاوانەی ستراتژیی ئابووریی خۆڕاگرانە کە دەتوانێ ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی توانای ناوەندە ئابوورییەکان ئێران.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد؛ ئەو کردەوە یەکلایەنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان داکۆکی و پشتیوانی خۆیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ