May 10, 2018 16:10 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتلاعات ؛ چوونەدەری ترەمپ لە بەرجام سوورپرایزی نەکردین

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی : چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، نابێتە هۆی سوورپرایزبوونی دەزگەی هەواڵگری ئێران و ئێمە پێشتریش باسی ئەو پەیمانشکێنیەی ئەمریکامان لەگەڵ بەرپرسانی وڵات کردبوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "سەید مەحموود عەلەوی"  وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتیشی:  چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، هیچ کارتێکەریی لە سەر ئیرادەی گەلی ئێران لەمەر گەییشتن بە ئارمانجەکانی شۆرشی ئیسلامی نەبووە .

 وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەڕاشکاوی وتی: ئێرانی ئیسلامی بەر لەمەیش لە ڕیگای ئەستەمی زۆر تێپەربۆتەوە و ئەم جارەیش بە ڕێنموونییەکانیی رێبەری مەزنی شۆرش و ئیرادەی پۆڵایین ، ئەم ئەزموونە بە سەربەرزییەوە ڕادەپەڕێنێت.

 "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ، سێ شەممەی رابردوو)٨مای) بە ئیدعای بێ ئاکامبوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)و تاوان پاڵدانیی بێ بنەما دژی ئێران، چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجامی ڕاگەیاند؛ کردەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لە حالێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی ئیمزا کەرەوەی بەرجام و زۆرێک لە ولاتانی جیهان، پشتگری خۆیانیان لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە ڕاگەیاندووە .

سەرپەیڤ