May 10, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ناڕازییانەی فەقی و زانا ئایینیەکان  لەمەر شەرمەزارکردنی لێدوانیی سەرشۆڕانەی

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژبە لێدوانە پڕسووکایەتیەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەمەر چوونە دەری لەبەرجام، فەقی و زانا ئایینیەکانی حەوزەی علمییەی خوراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باکووری و هەمەدان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد .

"داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا، لە کردەوەیەکی یەکلایانە، ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بە ئیدعای بێ ئاکام بوونیی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) و تاوانپاڵدانیی بی بنە ما دژی ئێران، چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجام ڕاگەیاند.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، ئایەتوڵڵا"سەید ئەحمەد  عەلەمۆلهۆدا" نوێنەری وەلی فەقیە لە خۆراسانی رەزەوی(ڕۆژهەڵاتی ئێران) ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی عەوزەوییەکان لە مەشهەد بە باسکردنیی ئەمەی بەرجام تەنیا زەرەری  بۆ دوژمنانی ئێران بووە بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا گەرەکی بوو بە نانەوەی ترس وتۆقان لە دونیا،  دژی ئێران کۆدەنگی جیهانی بەدی بینێت و پیلانەکانی ئاشکرابوون، لەم ڕێو ڕەسمە فەقییەکان و زانایانی ئایینی لە دروسمگەلیک، پەیمانشکینی ئەمریکایان شەرمەزار کرد.

 بەیانی ئەمڕۆ فەقی و مامۆستایانی حەوزەکانی عێلمیەی هەمەدان( ڕۆژئاوای ئێران) یش بۆ دەربرینی ناڕەزایەتیان لە حاند کردەوەی سەرۆکی ئەمریکا لەمەر چوونە دەری لەبەرجام و سووکایەتیی بە گەلی مەزنی ئێران، بە دروشمی مەرگ ونەمان بۆ ئەمریکا ، مەرگ ونەمان بۆ ئیسرائیل، ڕق وبێزاری خۆیان سەبارەت بە دوژمنایەتیی ئاڵاهەڵگرانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا و سەرۆکی ئەم وڵاتە نیشان دا .

 هەر لەم حالە دا ؛ فەقی و مامۆستایانی حەوزەکانی عێلمیەی خۆراسانی  باکووری ( باکووری رۆژهەڵاتی ئێران)ـیش لەمەر دەربڕینی نارەزایەتی لە کردەوەی سەرۆکی ئەمریکا و قسە سووکانەکانیی ،کۆبوونەوە و شەرمەزاریان کرد .

 هەر وەها ئەنجوو مەنی هاوئاهەنگی تەبلیغاتی ئیسلامی ئێران لە پەیامیک لە خەڵکی ئێران بانگێشتنی کرد تا لە خۆپیشاندانی جەماوەری دژی ئەستەکباری و شەرمەزار کردنیی پەیمان شکێنی دەوڵەتی مۆستەکبێری ئەمریکا " کە سبەێنی دوای نویژی جۆمعە، لە سەرانسەری وڵات دا بەڕێوە دەچێت ، بەشداریی بکەن .

سەرپەیڤ