ڕەحمانی فەزلی: پەیمان شکێنیەکەی ئەمریکا لە بەرجام دا بۆ ئێران وەک سەرکەوتن وایە
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە پەیمان شکینی ئەمریکا لە بەرجام بۆ ئیران وەک سەرکەوتن وایە وتیشی : هەموو وڵاتە ئەروپایەکان حەقیان داوە بە ئێران و ئەمریکا تۆمەتبار بە پەیمانشکێنی دەکەن و ئەوەیش وەک دەستەڵات و مەزنایەتیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران .
"عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری نیو خۆی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی پێنجشەممە لە کۆبووەنوەی مۆبەلیغانی مانگی ڕەمەزان لە قۆم(باشووری تاران) وتیشی: ئێران لە هەڵوێستی دەستەلادارانەیە و دەستی ڕاگەییشتووە بە تێکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و دوژمنیش لەمە دەترسێت .
هەر لەم حالە دا ؛ "ئیسماعیل جەبار زادە" جێگری سیاسی وەزیری نێو خۆی ئ
ێران بە باسکردنیی ئەمەی ئەمریکا بەم ڕەفتارەی سەڵماندی هیج وڵاتێک نابی لەمەو بەدواوە متمانەی پیبکات ،وتی: کاتیک ئەوان بە هاسانیی لە گرێبەستێکی نیو دەولەتی دەچنە دەر ، هیج گەل و دەوڵەتێک ئیتر ناتوانێ لەگەڵیان دا وتوویژبکات .
"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لە کردەوەیەکی یەکلایانە ، رۆژی سێ شەممە (٨ مای) بە ئیدعای بێ ئاکام بوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و تاوانپاڵدانیی بێ بناغەی دژی ئێران، چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجام ڕاگەیاند.
"فێدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە قسەگەلێک دا وێڕای نەیاریەتی لەگەڵ کردەوەی ترەمپ، لە سەر هاوکاری یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئێران لە چوار چێوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی جەختیکرد: هەر وەها بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کەلە بەرجام دەمێننەوە .