May 11, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە کاردانەوە بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەیاننامەیەکی دەرکرد.

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ، چوونەدەری نایاسایی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە دوایین ئاڵقە لە زنجیرەی بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش زانی و وجەختی کرد: قسە سووک و بێ بایەخەکانی ترەمپ دژ بە گەلی مەزنی ئێران پیشاندەری ئەوپەڕی نەزانی و نەفامی و بێ بنەما بوونی ئەو تۆمەتانەیە دەیخاتە پاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە تەنیا شیاوی ڕژێمێکە کە بە دەسدرێژکارییەکانی ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤینی ئاور تێبەرداوە و هاوپەیمانە زایۆنییەکانی هەموو سنوورەکانی دڵڕەقی، بنپێ کردنی مافی مرۆڤ و دەسدرێژکارییان بەزاندووە کە ترەمپ لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕدا هەموو ئەوانەی خستۆتە پاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

دەوڵەتی ئێران لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە یاسابەزێنی و بەڵێنشکێنیی ئەمریکا لە ئاستی نیودەوڵتیدا لە هاتنەدەری لە پەیمانی گۆڕینی کەش و هەوا تا هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هاوکارییەکانی ئۆقیانووسی ئارام، جەختی کرد: چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاتر لەوەی کە پلە و پێگەی ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا دابەزێنێ، بنەما و بنچینەی هەموو پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە جیهانی ئێستا و جێبڕوا بوونی ڕێککەوتنە دوولایەنە و چەن لایەنەکانی بە بەشداریی ئەمریکای تەواو بردۆتە بن پرسیارەوە و دیسیپلینی مافەوانیی جیهانی بەرەوڕووی مەترسییەکی قورس کردۆتەوە.

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بانگەشە بێ بنەما و شانۆگرییە گاڵتەجاڕە پڕوپاگەندەییەکانی ترەمپ هیچ بایەخ و پێگەیەکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا نییە وتیشی: ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا بەردەوام پێبەند بووە بە بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانی خۆی و پرەنسیپی بەجێ هێنانی عەهد و پەیمان بە یەکێک لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئایینی خۆی  و یاسا و ڕێسای حاشاهەڵنەگر و بنچینەیی مافە نێودەوڵەتییەکان دەزانێ و پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن تەنیا ناوەندی ناسراوی نیودەوڵەتی کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشدا بە تەنیا سەرچاوەی یەکجاری ناسراوە، ١١ جار پشت ڕاست کراوەتەوە و هەموو دەوڵەتانی ئەندامیش بەردەوام دانیان بەوەدا ناوە.

لە بەیاننامەکەی لێژنەی دەوڵەتدا هاتووە: ئێران؛ چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە پێێ یاسا و وڕێسا  و ناوەڕۆک و بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک پێ و شوێن دەگرێ و بێتوو چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی قەرەبوو نەکرێتەوە، ئەوە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێ کە کاردانەوەی شیاو و پێویستی لە ئاراستەئی قازانج و بەرژەوندییەکانی خۆیدا هەبێ.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە؛ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەتایبەت سێ وڵاتی ئەورووپایی ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆیە هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە هەڵگرن و هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک لە قۆناغی وادە و بەڵێن بگەیینە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئیران لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە هەوڵی بێ وچانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی سەدان ملیار دۆلار شەڕئامێر و کەرەستەی جەنگیی پێشکەوتوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە هەمماری بارووت کردنی ئەم ناوچەیە وتیشی: ئەمریکا کە بە هۆی خۆوەردان و سیاسەتە هەڵەکانی ئاگری دووبەرەکیی ئایینیی و ئەتنی، توندڕەویی تیرۆریستیی، وێرانی، شەڕ و منداڵکوژی بەرداوەتە ئەم ناوچەیە، مافی ئەوەی نییە بازنەی بەرتەسکی دانێ بۆ چالاکیی یاسایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی خۆی و داکۆکیی کاریگەریی ئێران لە خەڵکی سووریا و  ئێراق لە پێناو سەرکوت کردنی توندڕەوانی دەسپەروەردەی ئەمریکا.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد؛ ئەو کردەوە یەکلایەنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان داکۆکی و پشتیوانی خۆیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.

 

 

 

سەرپەیڤ