وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەی لایەنگرانە و نابنیاتنەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیاننامە لایەنگرانە و نابنیاتنەرانەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەی بە پێچەوانەی ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوەیە زانی و ئیدانەی کرد.
"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەمدواییەی دژە ئێرانیی «یوسف بن احمد العثیمه» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە بۆ داکۆکیی ئاشکرا لە هەنگاوی سووک و بێ بایەخی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەرکرا، وتی: بەیاننامەی نائاوەمەندانە و بەدوور لە هەستی بەرپرسایەتی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی جیا لەوەی کە بە تەواوەتی بەدەر لە بازنەی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیە، بنپێکەری بنەما و پرەنسیپی بێ لایەن بوونی دەبیرخانەیە و هەروەها هەواهەنگ لەگەڵ سیاسەتی دژە ئیسلامیی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی دەرکراوە و هەنگاوێکی دیکەیە لە پێناو نزم کردنەوەی پلە و پێگەی ئەم ڕێکخراوەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: "العثیمه" پێشتریش بە ورد و درووست تێنەگەیشتن لە باروودۆخی هەستیاری ناوچە و جیهانی ئیسلام و بەتایبەت پێگەی کاریگەر و گرینگی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە خەباتی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و داکۆکی لە ئارمانجی ئازادیی فەلەستین و قودسی پیرۆز، هەڵوێستی لایەنگرانە و نابنیاتنەرانەی بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە نیشان داوە.
قاسمی راسپێری کرد بە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەوە زیاتر درێژە نەدات بە هەڵوێست نواندنی لایەنگرانە بەسوودی ئیستیکباری جیهانی و ڕژێمی زایۆنی.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تاران بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە هەر هەلێکدا کە بۆی ڕەخساوە و بۆتە هۆی بنپێ کرانی ئاشکرای پرەنسیپی بێ لایەن بوونی دەبیرخانەی ئەم ڕێکخراوەیە و هەروەها بە پێی داخوازی بەردەوامی ئەندامان بۆ بەدیهێنانی چاکسازی و گۆڕانکاریی لە داڕشت و یاسا و ڕێساکانی ئەم ڕێکخراوەیە، دیسان جەختی کرد لە سەر پێشنیارەکەی ئێران لەمەڕ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بانترین ئاستی گونجاو بۆ لێکدانەوەی کەڵکی نالەبار وەرگرتنی ڕژێمی سەعوودی لەو هەلەی بە هۆی میواندارێتیی ئەو ڕێکخراوەیە بۆی ڕەخساوە.