رێپێوانی گەلی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی دوژمنایەتیەکانی ئەمریکا
رێپێوانی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی بەردەوامیی دوژمنی و بەڵێن شکاندنەکانی ئەمریکا لە بەرجام ئەمڕۆ هەینی لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیی بەڕێوە چوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، هەزاران نوێژخوێن دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی بە هاواری نەمان بۆ ئەمریکا ، بەڵێنشکاندنی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیان ئیدانە کرد .
رێپێوانی دژە ئەمرکیی گەلی ئێران لە زیاتر لە 950 شار بەڕێوە چوو لە تارانیش خوێندکاران ، زانکۆییەکان و فەقێکانی فێرگە ئایینیەکان بە سازدانی کۆبوونەوە دژی بەڵێن شکێنیی ئەمریکا ، خوازیاری هەڵسوکەوتی بەبڕشتانەی بەرپرسان لە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ شەڕاشۆییەکانی ئەمریکا بوون لە پێشێلکردنی بەرجام و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی ئێرانی ئیسلامی .
دۆ ناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە هەشتی ئایار بە بانگەشەی بێ ئەنجامبوونی رێککەوتنی ناڤۆکی و تومەتی بێ بنەما دژی ئێران ، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرجام ئیمزا کرد .
هەنگاوی یەک لایەنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کەپێنج وڵاتەکەی دیکەی ئیمزاکەری بەرجام و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، پشتیوانی خۆیان لەم رێککەوتنە راگەیاندووە .