ڕاوێژکردنی مۆگرینی و زەریف لەبارەی پێویستیی بەردەوام کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی پێویستیی درێژەپێدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاوێژی کرد.
زەریف دوێشەو لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، جەختی کرد لەسەر خرانەڕووی دەستەبەریی پێویست بۆ دەسڕاگەیشتنی گەلی ئێران بە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەرنامەداڕشتن و ڕێککەوتن لەسەر دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئینگلیز، فەڕانسەو ئاڵمان لە بروکسل ، لە تەوەرەکانی دیکەی پەیوەندیی تەلەیفونی زەریف و مۆگرینی بوو.
مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە بروکسل لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، ئینگلیز و فەڕانسە لەبارەی درێژەپێدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و دەستەبەرکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران وتووێژ دەکا، لەو چاوپێکەوتنەدا مۆگرینیش ئامادە دەبێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژانی یەکشەممەو دووشەممەش لە پیکەن و مۆسکۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو چین بەئامانجی خرانەڕووی دەستەبەریی پێویست بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دیدار و وتووێژ دەکات.
بەرپرسانی باڵای ئێران پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەئاشکرا پێیان داگرت، ئەگەر سێ وڵاتی ئوروپایی لایەنی ڕێککەوتنەکە(ئینگلیز، فەڕانسەو ئاڵمان) دەستەبەرێکی پراکتیکی نەخەنەڕوو و بەرژەوەندییەکانی ئێران بەتەواوەتی لەو ڕێککەوتنە نەیەتەدی، بڕیاری یەکجاریی خۆی دەداو ڕایدەگەیێنێ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممەی ڕابردوو بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.