نەقەوی حسێنی : شکستەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆی کشانەوەی بوو لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و هەڵوێستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران شکستەکانی ئەمریکا لە ئێراق و سووریاو لوبنانی گەڕاندەوە بۆ کشانەوەی واشینگتۆن لە پڕۆگرامیی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی .
سەید حسێن نەقەوی حسێنی ، شەوی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیونی ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ڕۆژاواییەکان و هەندێ وڵاتی ناوچە بە میلیاردان دولاریان بۆ ئاڵۆزکردنی لوبنان خەرج کرد بەڵام حیزبوڵڵا لە هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە سەرکەوت وتیشی : خەڵکی لوبنان هەڵس و کەوتی ئەمریکاییەکان، ڕۆژاواییەکان و هەندێ وڵاتی ناوچەیان بینی و لە پیلانگێڕی ئەوان تێگەیشتن.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەمریکاییەکان لەهەر کوێ کە بن لەوێ کوشت و بڕ و تاڵان دەکرێت ، وتیشی : زایۆنیستەکان و عەرەبستان لەبەر خەرج کردنی میلیاردان دولار پارە لە ئێراق و سوریا داوا لە ئەمریکاییەکان دەکەن بەدژی ئێران بجووڵێتەوە.
نەقەوی حسێنی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر ئەمریکاییەکان لە ناوچە بە چەکی ناڤۆکی ئەنجام نابێت وتیشی : پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمیی ئێران، نمایشی و بۆ دنەدانی ئەمریکاییەکانە.
ناوبراو وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی بە کۆمەڵگەی جیهانی سەلماندووە کە ئەمریکاییەکان ئەهلی مەنتق ، وتووێژ و ڕێککەوتن نین کە ئەمەش دەستهاتێکی گەورەیە بۆ ئێران .
دوناڵد ترەمپی سەرۆک ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018، بە دووپات کردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما بە دژی ئێران، لە کشانەوەی واشینگتۆن لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.