May 13, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر جەعفەری : جێ متمانە نەبوونی ئەمریکا  سەلمێندراوە

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : ئاژاوەنانەوە فریوکاری و جێ متمانە نەبوونی ئەمریکا لە جیهاندا ئاشکرایەو وڵاتانی جیهانیش تێگەیشتوون کە نابێ هیچ متمانەیەک بەو وڵاتە بکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ سەردار سەرلەشکەر موحەمەد عەلی جەعفەری  ڕۆژی یەکشەمە  لە  فیستیواڵی نیشتمانی بەسیجلە تاران ڕایگەیاند : ئەمریکا بە دەسوەردان لە  پرسە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکان لە جیهان بە دوای گەشەی دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیە و هیچ ڕەحمێک بە خەڵک و هەژارانی جیهان ناکات فەرماندەری گشتیی سپا بە وتنی ئەوەی کە دوژمن لە چلەمین  ساڵی سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی  هەڕەشەگەلی بە بڕ لە بواری  ئابووری  ئاسایش  و سیاسەت  دژی گەلی ئێرانی لەبەر گرتووە    وتیشی : چوونەەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە ئامانجی شکاندنی   خۆڕاگری  خەڵکی ئێران  ئەنجام درا . سەرلەشکەر جەعفەری هەروەها جێ بە جێ کرانی  ئابووری خۆڕاگری بە تەنیا  ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی  دوژمنان  ڕاگەیاند .  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مای  2018 بە دووپات کردنەوەی  تومەتەکانی بێ بنەمای دژە ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام  و گەڕانەوەی  بایکوتەکانی ناڤوکی  دژی ئێران لە ماوەی  سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند  کردەوەی تڕەمپ  ڕووبەڕووی کاردانەوەگەلێکی دیکە لایەنەکانی واژۆکاری  ڕێککەوتنی  بەرجام و کۆمەڵگای جیهانی بووەتەوە .

سەرپەیڤ