وەزیری دەرەوەی ئێران پێکەنی بەرەو مسکۆ بەجێ هێشت
وەزیری دەرەوەی ئێران لەپاش چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین لە پێکەن بەرەو مسکوی پێتەختی ڕووسیا وەڕێ کەوت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا ؛ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ چین و دیدار لە گەڵ وەزیریدەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆڕی پەیامنێراندا وتی ئێران و چین سەبارەت بە بەرجام هەڵوێستێکی هاوبەشیان لە مەڕ پاراستنی بەرجام بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێرانی هەیە . زەریف وتیشی : لە سەفەر بۆ چین ڕێککەوتن کرا لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا هاوکاریەکی زۆر بۆ گەیشتن بە شێوازەکانی گەرەنتیی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە هێزمەند کردنی کۆبوونەوەی جیهانیی بۆ پاراستنی بەرجام بە ڕێوە بچێت . وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بیروڕا گۆڕینەوە لە گەڵ ئوروپا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام و لێکدانەوەی ئیمکانی درێژەی بەرجام لە کاتی گەرەنتی بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران لە شەوی یەکشەمەوە سەفەرێکی بۆ چین ڕووسیا و بەلژیک دەس پێی کرد و لە ئێزگەی یەکەمی ڕۆژی یەکشەمە لە گەڵ کاربەدەستانی چینی دیدار و وتووێژی کرد . زەریف بڕیارە لە مسکۆ لە گەڵ سێرگێیی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیدار و وتووێژبکات . وەزیری دەرەوەی ئێران دوای وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ڕووسی ڕۆژی سێشەمە بە ئامادە ب وونی لە بڕۆکسل لە دانیشتێکدا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسا ئاڵمان ئینگلیز و فدریکا موگرینی بەرپرسی ساسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا بەشداری دەکات . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا هەشتەمی مای 2018 بە دووپات کردنەوەی تومەتە بێ بنەماکانی دژە ئێران چونە دەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی دژی ئێران لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند .