May 15, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • نەوبەخت: بەرژەوەندیەکانی ئێران دابین نەکرێ پێویست ناکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی ببێ

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ئەگەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێککەوتنی ناڤۆکیدا دابین نەکرێ پێویست ناکا ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بەردەوام بکڕێ .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، مەحەممەد باقر نەوبەخت، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێک لەگەڵ پەیامنێران لەبارەی ڕێوشوێنی ئابووریی حکومەتی ئێران پاش چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئەمریکا یەکلایەنە ئێرانی گەمارۆ داوەو بۆ باقی وڵاتان، وەک قۆناخی دووهەمی بایکۆت دێتەئەژمار.

نەوبەخت وتیشی: پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران لەگەڵ یەکێتی ئوروپا کەوتووەتە دانوستان هەتا ئەگەر دەستەبەری هەرەقەتی ویەکجاری لەئارادابێ، بێ ترس لە کردەگەلێک کە وەک قۆناخی دووهەمی بایکۆت ئەنجام دەگرێ، لە ڕێککەوتنەکەدا بمێنێتەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: بێتوو ژمارێک وڵات هاوڕەوت بن لەگەڵ ئەمریکا پاش چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێرانیش سێناریۆی دووهەم گەڵاڵەڕێژی دەکاو سێناریۆی سێهەمیش ئەوەیە کە بەچوونەدەری یەکێتی ئوروپا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەفەرمی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە هەڵدەوەشێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨، بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی سزاناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ کاردانەوەی لایەنەکانی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوو بووە.

سەرپەیڤ