May 15, 2018 19:30 Asia/Tehran
  • زەریف:چاوەڕانی ئێمە لە بەرجام  دابین کردنی بەرژەوەندی نەتەوەی ئێرانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ ڕاوێژکاری لەمەڕ درێژەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەردانی بروکسیلی پێتەختی بلژیکی کردووە لەگەڵ هاوتای بلژیکیەکەی خۆی چاوپێکەوتنی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا، محەممەد جەوادزەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە لێکدانەوەی دوایین دۆخی ڕاوێژکاریەکانی بەرجامی دوای چوونەدەری ئەمریکا لیی ، ڕایگەیاند : ئەوشتەی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی دەکات، دابین کردنی بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران لە بەرجامە. هەروەها زەریف لە سەرەتای ئەم دیدارەدا وێڕای لێکدانەوەی دوایین دۆخی فەلەستینی داگیر کراو لەسەر پێویستی ڕاگیرانی جەنایەتەکان لەلایەن ڕژێمی داگیر کەری قودس پیداگری کرد. " دیدیە ریندرز" وەزیری کاروباری دەرەوەی بلژیک یش بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی بەرجام لەسەر پێویستی پاوەجیی وجێ بەجێ کرانی وەکوو ڕێککەوتنێکی جیهانی پیداگری کرد ووتی: یەکیەتی ئوروپا خەریکی ڕاوێژکاری ولێکدانەوەی ڕێگاکانی پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە بەبێ بوونی ئەمریکایە. وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ بڕیارە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئینگلیس ، فەرانسە ، ئاڵمان وبەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا دیدارو تووێژ بکات.

سەرپەیڤ