May 20, 2018 16:05 Asia/Tehran
  • سەیف: پەیوەندی بانکەکانیی ناوەندی ئەوروپا لەگەڵ ئێران درێژەی هەیە

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران ڕۆژی یەکشەممە جەختیکرد پیوەندی بانکەکانی ناوەندیی وڵاتانی ئەوروپایی لەگەڵ بانکی ناوەندی ئێران درێژەی هەیە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"وەلی ئەڵڵا سەیف"  چوونە دەری یەک لایانەی ئەمریکا لە بەرجامی کەم خەرجترین ڕەوێشت بۆ ئێران زانی و وتی: وتووێژەکانی ئێران و ئەوروپا لە بارەی بوونیی ئێران لە بەرجام درێژەی هەیە .

 سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی لەم وتوویژە پێوەندی بانکی دوو لایەنە یش باس و لیکدانەوەی لە سەر دا دەکرێت.

 ئێران و ئەروپا لە ڕۆژانی ئەمدواییە وتوویژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام دوای چوونە دەری ئەمریکا لەم ڕیککەوتننامە نێو دەوڵەتییە دەستپێکردووە.

"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ بە دووپات  کردنەوەی تاوانە بێ بناغەکان دژی ئێران،  چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاندووە .

 ئەم کردەوەی ترەمپ بەرەو ڕووی شەرمەزار کردنیی بەربڵاوی نێو خۆیی و دەرەوەیی بۆتەوە .

 

سەرپەیڤ