ویلایەتی : دەبێ لە ئوروپا دەستەبەری بەبڕ وەربگیردرێت تا بەرجام خەوشی وێ نەکەوێ
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : ڕوانگەی بە بڕی کۆماری یئسلامی ئێران ئەوەیە کە لە وتووێژ لە گەڵ لایەنە ئوروپاییەکان دەبێ گەرەنتی جیدی وەربگرێت تا بەرجام نەخوشێندرێت .
عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕۆژی یەکشەمە لە پرێس کونفڕانسێکدا لە تاران سەبارەت بە وەرگرتنی گەرەنتی لە کاربەدەستانی ئوروپایی دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاو واتە بەرجام وتیشی : بە داخەوە بڕێک لە ئەندامانی یەکێتیی ئوروپا سەبارەت بە بەرجام هەڵوێستگەلێکی دژ بەیەکیان هەیە کە ئەو هەڵوێستە دژ بە کگەلە لە وتەکانی کاربەدەستانی فەرمی ئوورپا جێگای شک و گۆمانە هەر بەو بۆنەوە شاندی وتووێژکاری ئێران دەبێ بتوانێ گەرەنتیگەلی پێویست وەربگرێت . بە دوای کردەوەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژی 8 مای لەمەڕ چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرجام ئێران و یەکێتیی ئوورپا هاوڕێ لە گەڵ چین و ڕووسیا لە هەفتەی ڕابردوو واتە 15 و 16 مای وتوێوژگەلێکیان لە پێناو درێژەی بەرجام بە بێ ئەمریکا لە بڕوکسل دەیپێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەینی 26 مای ئەو وتوێوژگەلە لە چوارچێوی کومیسیونی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن لە ئاستی کارناسی و سیاسی سەرلە نوێ بکرێتەوە . ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییەی ئێراق وتی : هەڵبژرادنەکانی ئێراق لە ئاسایشی تەواو دا بەڕێوە چوو و گەل و دەوڵەتی ئێراق بە هیچ بیانیەک دەرفەتی دەسوەردانیان نەدا .ویلایەتی وتیشی : بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی ئێراق و چارە نوسوی گەلی ئەو وڵاتە بۆ ئێران گرینگە و ئێران ئاواتی بەختەوەری و ئاسایشی تەواوی بۆ خەڵکی ئێراق هەیە . هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ئێراق شەمەی ڕابردوو 12 مای بە بەشداریی نزیکەی 11 ملوێن ئێراقی و بە ڕادەی زیاتر لە 44 لە سەد بەڕێوە چوو .