May 28, 2018 07:14 Asia/Tehran
  • عێراقچی : لە بارەی بەرجامەوە پێشکەوتنێکی باشمان لە گەڵ ئوروپیەکاندا هەبووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی گوتی ، لە دوو حەوتەی رابردوودا پێشکەوتنی باشمان لە دانوستان لە گەڵ ئوروپیەکاندا لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی هەبووە بەڵام هێشتا ئەنجامەکان گونجاو نین .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەباس عێراقچی شەوی رابردوو لە دیمانەی تایبەتی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە شایەتی جدی بونی ئوروپا لە بردنەپێشی دانوستان لە گەڵ ئێران بووە لە سەر بەرجام ، وتیشی :هێشتا لە بارەی توانایی  ئوروپیەکان لە بواری مسۆگەربونی داواکانی ئێران لە بەرجام دڵینا نەبووینەوە . 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕەوتی دانوستانەکان و چۆنیەتی مسۆگەربونی شەرتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی شی کردەوە و وتیشی ، ئوروپیەکان دەبێ چۆنیەتی دابینکردنی داواکانی ئێران دیاری بکەن و بڵێن چۆن دەیانەوێ گەرەنتی بکەن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی شیکردنەوەی شەرتومەرجە پێویستەکان بۆ درێژەدانی بەرجام لە گەڵ ئوروپیەکاندا جەختی کردەوە : ئوروپیەکان دەبێ بڕیارنامەیەک لە دژی ئەمریکا ببەنە ئەنجوومەنی ئاسایش ، دەبێ بەڵێن بدەن باسی موشەک و ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران بە هیچ لەونێک نەهێننە گۆڕ ، ئەبێ کڕینی نەوت لە ئێرانیش  بەڕادەی پێویستی ئێران دەستەبەر کەن و بانکە ئوروپیەکانیش دەبێ  وەرگرتن و دانی دراوی بازرگانیی حکومەتی و تایبەتی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی دەستەبەر بکەن .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی هەروەها لە وڵامی پرسیارێک ، دانوستان لەسەر بابەتی موشەکی بە " هێڵی سووری تیمی دانوستانکاری ئێران " ناوبرد و گوتی : دانوستانی لەم چەشنە ئەنجام نابێ.

عێراقچی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتێک کە بەرژەوەندەیکانی لە بەرجامدا بپارێزرێ لەم رێککەوتنەدا دەمێنێ ، وتیشی : کاتێ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام یەک لا بۆوە ، ئوڕروپیەکان دەرفەتیان ویست تا بتوانن بەرژەوەندیەکانی ئێران لە بەرجامدا د دابین بکەن .

 

 

سەرپەیڤ