ئامولی لاریجانی : ئێران بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجە ئیستراتژیکەکانی خۆی پاشەکشە ناکات
سەرۆکی هێزی دادی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامانجە باڵاکانی و بایخە بنەڕەتیەکانی نیزام لە بواری لاگری لە مەزڵوومانی ناوچە و بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی ئیستراتژیکی خۆی پاشەکشە ناکات .
ئایەتۆڵڵا ئامولی لاریجانی ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای دادی ئێران وێڕای ئاماژە بە چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و بە دوای ئەوە ڕادەس کردنی پێڕستێک لە فەرمانەکان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : ئەمریکا وا دەزانێ کە نەتەوەی ئێران ڕووبەڕووی دیاردەیەکی تازەیە ، غافڵ لەوەی کە تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە چۆنکوو ئەو جۆرە کردەوەگەلە لە لایەن ئەمریکاوە بۆخەڵکی ئێران دووپاتکراوەیە. سەرۆکی هێزی دادی ئێران بە وتنی ئەوەی کە خیباسەتەکانی حکومەتی دەسەڵاتداری ئەمریکا دژی ئینقلابی ئیسلامی هەروا درێژەی هەیە وتیشی : ئەزموونی 40ساڵەی ئێران بۆ کاربەدەستانی ئەمریکایی تەواو نەبووە و ئەمڕۆکە ئەوان بە هەموو هێزەوە بۆ شکست دانی ئیرادە و ورەی ئێران هاتوونەتە ناو گۆڕەپانەوە .ئامولی لاریجانی وەبیریشی هێنایەوە : ڕاوێژکارانی دەوڵەتی ئەمریکا ئەمڕۆ لە گەڵ جەنایەتکارترین تڕوڕیستانی جیهان لە پەیوەندی دان و وەها نیزامێکی دەسەڵاتداری گەندەڵکار ناتوانێ نەتەوەی ئێران بە چۆک دا بێنێ . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا سێشەمە 8 مای بە دوپات کردنەوەی تۆمەتەکانی بێ بنەما دژی ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و داسەپاندنی دووبارە ی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ هەتا 6 مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . بریتانیا فەڕانسا ڕووسیا چین و ئاڵمان و یەکێتیی ئوروپا وەک لایەنەکانی دیکەی بەرجام وتیشیان لەو ڕێککەوتنە لاگری دەکەن .