نامەی "زەریف" بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆربەجۆر لەمەر بەرجام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "محەممەد جەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لەنامەیەک بۆ هاوشانەکانی لە وڵاتانی جۆربە جۆر دوایین ڕەوشی بەرجامی لە دوای چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لەو رێککەوتنەی لێکدایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتیشی: زەریف لەنامەیەک بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆر بە جۆر ، درێژەی ستراتژیای دنە دەرانە و نایاسایی ئەمریکا لەمەر تێکدانیی بەرجامی لێکدایەوە .
قاسمی بەڕاشکاوی وتی: نامەی زەریف لەلایەن ژمارێک لە نێردراوانی تایبەت و هەروەها بالویزانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تر دەکرێت.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ مای بە دووپات کردنەوەی تاوانەکانی بی بناغە دژی ئێران، چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ تا ٦ مانگی داهاتوو ڕاگەیاندووە.
بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین ئەڵمانیا ویەکێتی ئەوروپا وەکوو لایەنەکانی بەرجام بەڕاشکاوی وتیان لەم ڕیککەوتننە نێو دەوڵەتییە پشتگری دەکات.
هەر لەم حالە دا؛ ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، ٢٣ مای،ئاراستە کردنی دەستەبەری ڕاستەقینە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپایی بۆ دابینی قازانجەکانی ئابووری ئێران سەرەڕای کۆسپ نانەوە ئەمریکا، نەچوونی ئەوان بۆ نێو دوو بابەتی دەستەڵاتساز واتە"بەرنامەی مووشەکی" و "ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران" ،" دەستەبەری کرینی نەوتی ئێران"،"دەستەبەری بانکەکانی ئەوروپایی لەبارەی وەرگرتن و دانیی پارەکانی بازەرگانی دەوڵەتی و نادەوڵەتی بە ئێران" و"بەرەنگاربوونەوەی ڕاشکاوانەی ئەوروپا لەگەڵ بایکۆتی ئەمریکا دژی ئێران"ـی وەک مەرجەکانی ئێران بۆ درێژەی "بەرجامی ئەوروپایی"بەیانکرد.