ویلایەتی: دەسەڵاتی مووشەکی و ناوچەیی ئێران بەکوێری چاوی ئەمریکا دەپارێزرێت
ڕاوێژکاری ڕیبەری مەزنی شۆرسی ئیسلامی بۆ کاروباری نێو دەوڵەتی وتی: دەسەڵاتی مووشەکی و ناوچەیی ئێران بەکوێری چاوی ئەمریکا دەپارێزرێت و توانای ناڤۆکی وڵات لە دەڤەرگەلیک کە بەرتەسکی نیە، بەهێز دەبێتەوە.
"عەلی ئەکبەر ویلایەتی" ڕاوێژکاری ڕیبەری مەزنی سۆرشی ئیسلامی لە کارو باری نێو دەوڵەتی و ئەندامیی لیژنەی باڵای ئێرانی چاوەدێری بە سەر بەرجام، ڕۆژی چوار شەممە لە دانیشتنی پێداچوونەوە و لێکدانەوەی بەیانات و هەڵوێستەکانی ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەبارەی بەرجام لە تاران، وەبەرهێنا و بەکارگرتنی ماتۆرەکانی هێزمەندی ناڤۆکی بۆ گەمییەکان و ژێر ئاوییەکانی ئێرانی ، وەبەر هێنانی ئیزوتۆپی پاوەجێی، وەبەر هێنانی "یو ئیف ٦" (هیگزا فلۆرایدی ئۆرانیۆم) و بەکار گرتنی ئەلیافی کەربۆن بۆ بەهێزکردنەوەی توانایی ناڤۆکی ئێران وەک وڵامێک لە حاند پەیمان شکێنی ئەمریکا زانی و وتیشی: ئەم کردەوانەی ئێران، هیچ قەدەخەیەکی بە گوێرەی بەرجام نییە و ئەم ڕێککەوتننە بنپێ ناکات.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ مای بە دووپاتکردنەوەی تاوانەکانی بێ بناغە دژی ئێران، چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانیی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا ٦ مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.
هەر لەم حالە دا؛ ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، چوار شەممەی ڕابردوو(٢٣ مای)،ئاراستە کردنی دەستەبەری ڕاستەقینە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپایی بۆ دابینی قازانجەکانی ئابووری ئێران سەرەڕای کۆسپ نانەوەی ئەمریکا" بەشداری نەکردن لە دوو پرسی دەستەڵات چێکەر واتە" بەرنامەی مووشەکی" و "ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران" ،"دەستەبەری کرینی نەوتی ئێران"و " دەستەبەری بانکە ئەوروپاییەکان لە بارەی وەرگرتن و دانەوەی پارەکانی بازەرگانی دەوڵەتی ونادەوڵەتی لەگەڵ ئێران"و"بەرەنگاربوونەوەی ڕاشکاوانەی ئەوروپا لەگەڵ بایکۆتی ئەمریکا دژی ئێران"ـی وەک مەرجەکانی ئێران بۆ درێژەی "بەرجامی ئەوروپایی"بەیانکردووە.
ئەندامی لیژنەی باڵای ئێرانی چاوەدێری بە سەر بەرجام هەروەها بەئاماژە بەوەی ئامانجی سەرەکی ئەمریکاییەکان و ڕۆژئاواییەکان لە بەرجام، لە ناوبردنی دەستەڵاتی ئێران بوو، وتیشی: ئەوروپاییەکان دەبێ دەستەبەری بدەن کە نەوتی ئێران دەکرن و گرفتەکانی بانکی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکانی ئەمریکا چارەسەر دەکەن.
ویلایەتی بە جەختکردن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا دەبێ لە ناوچە برواتە دەر و ناوچە بۆ خاوەنانی دانێت، وتیشی: سەرەڕای گەورەترین کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەبۆ پارچە پارچەکرانیی ئەم وڵاتە چالاکی دەکات، هەموو گەڵالەکانی ئەمریکا لە ناوچە بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە و ئێران ئیلهامبەخشی ناوچەکەیە.