May 31, 2018 14:42 Asia/Tehran
  • محەممەدجەواد لاریجانی: هیچ بایکۆتێک ئێران بەچۆکدا ناهێنێ

بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران وتی : بایکۆتی نوێی ئەمریکا سێرەی لە ئابووریی ئێران گرتوە.

"محەممەد جەواسد لاریجانی" شەوی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی ئێران، پێشگری ئەمریکا بە سەرمایەنانەوە و چالاکیی بانکەبیانییەکان لە ئێرانی بە بایکۆتی دووەمی ئەمریکا دژ بە ئێران هێنایە ئەژمار و وتیشی: گەلی ئێران تا ئێستا لە هەموو بایکۆتەکان دەرباز بووە و هیچ بایکۆتێک ناتوانێ گەلی ئێران بە چۆکدا بێنێ.

بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران ئاماژەی کردە گەشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە لەوان گەشانەوەی تەکنۆلۆژیا و پەرەسەندنی دزە و دەسەڵاتی لە ناوچەکە و وتی: پێشکەوتنەکانی ئێران لە ناوچە سیاسەت و پیلانەکانی ئەمریکای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین پووچەڵ کردەوە و ئەوەش بۆتە هۆی تووڕەیی ئەمریکاییەکان و دوژمنایەتییانی دژ بە ئێران زیاتر کردووە.

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری بە زیاتر کردنی گوشاری باتکۆتەکان دژ بە ئێرانە ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەمریکاییەکان دەیانهەوێ کۆماری ئیسلامیی ئێران واز لە خۆڕاگری بێنێ و بە سیاسەتی پەلاماردەرانە و خۆوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆییی ئێران، هەوڵ دەدەن بۆ لەرزۆک کردنی بنەماکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و وتیشی: دەبێ هەموو ئەو پێشێلکارییانەی ئەمریکا بە بەڵگەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بێنینە ئاراوە و بیخەینە بەر باس و لێکدانەوە.

سەرپەیڤ