May 31, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • جەختی زەنگە لەسەر پێویستیی لاگری کردنی ئوپێک لە هەموو ئەندامان

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەورەیی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت " ئوپێک " جەختی کرد لە سەر پێویستیی لاگری دانیشتنی وەزیرانی ئوپێک لە ئەندامگەلێک کە لە دۆخی بایکوتی نایاسایی یەک لایەنە و واوە سنووری دان .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی  ئیرنا  بیژەن نامدار زەنگە  وەزیری نەوتی  ئێران لە نامەیەکدا بۆ سوهەیل محەمەد ئەلمەزروعی " وەزیری وزە و پیشەسازیی  ئیمارات و سەرۆکی دەورەیی ئوپێک  وێڕای ئاماژە بە  داسەپاندنی بایکوتەکانی یەکلایەنە و نایاسایی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر جێ بە جێ کرانی  " بڕگەی  2 " پرۆگرامی ئوپێک لەمەڕ  لاگری لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی ئەندام .  لە مادەی  2 پرۆگرامی  ڕێکخراوی  وڵاتانی بنێری نەوتی ئوپێک جەخت کراوە لەسەر  پاراستنی بەرژەوەندیی ئەندامان بە شێوەی تاکی و گشتی . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای 2018 بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران ، چوونەدەری واشنگتون  لە بەرجام و گەڕانەوەی  بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتووی  ڕاگەیاند . هەروەها زەنگەنە  وێڕای ئاماژە بە بیروڕا دەربڕینی  بڕێک لە ئەندامانی ئوپێک  لە ڕۆژانی ئەم  دواییەدا  جەختی کرد : هیچ وڵاتێک ناتوانێ  بە نوێنەرایەتی  لە ئەندامانی  ئوپێک  بڕیار بدات و  کردەوەکانی  ئەو ڕێکخراوەیە  تەنیا  بە کۆبوونەوەی هەموو ئەندامان مسۆگەر دەبێت . خالد ئەلفەلیج وەزیری وزەی عەرەبستان  حەوتەی ڕابردوو  ڕایگەیاند بوو  کە بە دوای  گەڵاڵەی  پەرەی هێدی هێدی  بەرهەمهێنانی نەوتی  ڕێکخراوی  وڵاتانی بنێری نەوت  ئوپێک  بۆ لەناو بردنی  نیگەرانیەکانە .   دانیشتنی داهاتووی   ڕێکخراوی  وڵاتانی بنێری نەوت  ئوپێک  22 و 23 ژوئەن بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ