بروجردی: پیلانگێڕیەکانی ئەمریکا بە هاوپشتیی نەتەوەیی خەڵکی ئێران تووشی شکست هات
بەرپرسی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی و هەڵویستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا کە خەریکی پێ وشوێن گرتنی بایکۆتی نوێ بەدژی ئێرانە بێگومان بە یەکگرتوویی و هاوپشتی نەتەوەیی خەڵکی ئێران شکست دێنێ.
عەلائەدین برووجێردی، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بەڕاگەیاندنی ئەمەی یەکێک لە هۆیەکانی سەرەکی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ، یەکێتی گەلی ئێران بوو وتیشی: لە شکستی بایکۆتەکان و پیلانگێڕی جۆربەجور کە لە چوار دەیەی ڕابروو بەدژی گەلی ئێران بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاییەکان ئەنجام بووە، یەکپارچەیی و یەکێتیی نەتەوەیی یەکەم قسە ی کرد و ئەوەش ئەمەیە سیاسەت دەبێ بە ورەیەکی بەرز ، درێژەی .هەبێت .
برووجێردی هەروەها بە ئاماژەدان بە وتووێژەکانی ئێران و ئەورووپا سەبارەت بە بەرجام وتیشی : ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، ڕەوشێکیان هێنایە ئارایە کە دەبێ حەتمەن لە وتووێژەکان دا باسی بکرێت .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات بوونەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران ، کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێرانی بۆ ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بیست وسێیەمی مانگی مەی ، دانی دەستەبەری ڕاستەقینە لەلایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی ئابووریی ئێران سەرباری شکستی ئەمریکا، دووری کردن لە باس و وتووێژ لەکسەر دوو بابەتی دەسەڵات ساز واتە بەرنامەی مووشەکی و ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران، دەستەبەر کردنی کڕینی نەوتی ئێران، دەستەبەری بانکەکانی ئەورووپی سەبارەت بە وەرگرتن و دانی پارەی بازرگانی دەوڵەتی و تاکەکەسی لەگەڵ ئێران و بەرەنگار بوونەوەی ئاشکرای ئەورووپا لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ێێران لە نموونەی شەرت و مەرجەکانی ئێران بۆ درێژەپێدانی بەرجامی ئەورووپی، ڕاگەیاند .