حوزه‌یران 09, 2018 21:00 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نەرینی بە چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام پێشاندەری حەقانیەت وڕاستبێژی ئێرانە

باڵوێزی ئێران لە بەرازیل ، کاردانەوەی نەرینی کۆمەڵگەی جیهانی بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وڕادەربڕێنەکان وچوونەدەر لە عورفی نێودەوڵەتی کاربەدەستانی ئەم وڵاتەی پێشاندەری ڕاست بێژی وحەقانیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا ، " عەلی سقائیان" باڵوێزی ئێران لە بەرازیل بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ئێران لەمەڕ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بنپێکردنی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ومافی نێودەوڵەتی ولەمەڕ ترس وتوقان لە ئێران وبەردەوامی دۆژمنایەتیەکانی چل ساڵەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێرانە . سقائیان وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، بووە بەهۆی بەهێز بوونی دەستکەوتەکانی سیاسی حقوقی وئەمنیەتی ئێران بەڵام دەستکەوتەکانی ئابووری ئێران لەگەڵ چوونی ئەمریکا کەوتووەتە ژێر کارتێکەری کە دەبێ دیکە ئەندامانی بەرجام بە پێی دەقی ئەم ڕێککەوتنە ، دابین بکەن. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی دژە ئێرانی، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند . باڵوێزی ئێران لە بەرازیل هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی دوو لایەنەی تاران وبەرازیل ڕایگەیاند : دوو وڵات لە بەشەکانی کشت وکاڵ ، پێشەسازی ، نەوت ، کانزا وتیجاری هاوکاریان هەیە وبەرازیل لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ، یەکێ لە دابین کەرانی کاڵای بنەڕەتی ئێران لەوان گوشت ، سویا ، زەرات ، شەکرە وشتی تر بووە. سقائیان وتیشی: بارستای ئالووێری تیجاری ئێران و بەرازیل لە ساڵی ٢٠١٧، گەیشتووە بە نێزیک بە دووملیارد و٦٠٠ ملوین دولار.

سەرپەیڤ