وتووێژی تەلەفۆنیی ڕۆحانی و مەکرون سەبارەت بە بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i342280-وتووێژی_تەلەفۆنیی_ڕۆحانی_و_مەکرون_سەبارەت_بە_بەرجام_و_گۆڕانکارییەکانی_ناوچە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی فەرەنسا، لە پێوەندییەکی تەلەفونی دا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، ناوچەیی و پرسەکانی هاوپێوەند بە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2018 06:03 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ڕۆحانی و مەکرون سەبارەت بە بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ناوچە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی فەرەنسا، لە پێوەندییەکی تەلەفونی دا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، ناوچەیی و پرسەکانی هاوپێوەند بە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، وتووێژیان کرد.

حەسەن روحانی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەەڵ ئێمانۆئێل مەکرونی سەرۆکی فەرەنسا، لە هەڵوێستی ئەورووپا و لەوان فەرەنسا بۆ پاراستنی  بەرجام ، خوشحاڵی دەربڕی و پێداگری کرد :ئەم قسە و بەیاننامانە، دەبێ هاوڕێ بێت لەگەڵ هەوڵ و ڕێگەکانی بەکردەوەیی هاوڕێ لەگەڵ بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی کۆهەنگاوی ناڤۆکی.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە بەرتەسک بوونی کات وزەمان بۆ ڕادەست کردنی ڕێگەچارەیەکی بەکردەوە و بەپێداگری لەسەر ئەمەی نابێ مۆڵەت بدرێت ئەم دەستهاتە زۆر مەزنە دیپلوماسیە  بەپێی هەوڵی یەک لایەنە خوازی و پەیمان شێکینی  کەسانی تر لەناوبچێت، وتی : ئەگەر  ئێران نەتوانێ  لە ئیمتیازی ئەم ڕێککەوتنە کەڵک وەرگرێ،  بەگردەوە مانەوەشی لەو کۆهەنگاوە قەبووڵ ناکرێت  . 

ناوبراو هیواداری دەربڕی کە هەوڵی پێنج  وڵات و یەکێتیی ئەورووپا هاوڕێ لەگەڵ ئێران،  سەرکەوتوانە بێت و ئەنجامیشی هەبێت.

روحانی هەروەها سەبارەت بە پرسی سوریا و بە ئاماژەدان بەمەی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا بەپێچەوانەی ئامادەبوونی ناشەرعی  چەکدارنی هەندێ وڵات، لەسەر داواری  ڕەسمی دەوڵەتی ئەو وڵاتەیە و بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تێروریزمیشە، هیواداری دەربڕی کە بەپێی هەوڵی هاوبەشی  هێزی لایەنگری دەوڵەت و گەلی سوریا،  هەرچی خێراتر  تیرۆریزم لەو وڵاتە بنبڕ بکرێت و لە ئەنجامیش دا پێویست  نەبێ هێزی بیانی لەو وڵاتە دابێت.

ئێمانۆئێل مەکرونیش لەم پێوەندیە تەلەفونییە وێڕای پێداگری کردنەوە لەسەر ئەمەی پاریس پێبەندی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکییە و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی دەدات، باسی  هەندێ هەوڵ و ڕێگەچارەی کرد بۆ بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی مانەوە لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی  .