دانی خەڵاتی تایبەتی ساواتە بە نوێنەرانی ئێران
فێدراسیونی ساواتە نیشانی نیشتمانی ساواتەی ئەو وڵاتەی پێشکەش کرد بە حەمید ڕەزا حەسارەکی سەرۆک ئەنجومەنی ساواتەی ئێران و کونفێدڕاسیونی ساواتەی ئاسیا .
ساواتە هونەرێکی ڕەزمی فەڕانسەوی کە لەو دا کەڵک وەرگرتن لە زەبری دەس و پا و چەکی سارد فێر دەکرێت . ئەو وەرزشە لە سەرەتای سەدەی نوزدە بە ناوی شوسان و بە ئیلهام وەرگرتن لە بوکسی ئینگلیزی بە ڵام بە جیاوازی کەڵک وەرگرتن لە زەربەی پا بناغە ڕێژی کرا . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕوژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون بۆ یەکەمین جارە کە کەسێکی غەیری فەڕانسەوی ئەو مێد الیا پر بایخە وەردەگرێت . دوو مێداڵیای زێڕی تایبەتی فدڕاسیونی ساواتەی فەڕانساش پێشکەش کرا بە حامد مەتین فەڕ " دەبیری ئەنجومەنی ساواتەی ئێران و ڕاهێنەری تیمەکانی نیشتمانی و هەروەها سەید مەهدی حسێنی سسەرپەرەشتی ئوردوگای تیمەکانی نیشتمانی ئێران .