بروجێردی: قسەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گرفتی ئێران چارەسەر ناکات
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: وتەی ئەرێنی و دڵخۆشکەری سەرکردەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گرفتی ئێران چارەسەر ناکات و ئەوانە دەبێ لە کردەوەدا نیشان بدەن کە بەرەنگاری ئەمریکا دەبنەوەو بەڵێنەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن .
عەلائەددین بروجیردی ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، ڕایگەیاند: ئێران چاوەڕوانی ھەنگاوی ئەورووپییەکانە بۆ بەرپەرچ دانەوەی گوشارەکانی ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە ھەتا بیسەلمێنن کە پێبەندی بەڵێنەکانیانن.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە بارەی ئامادە بوونی ئێران بۆ گەڕانەوە بەرەو ھەل و مەرجی بەرلە ڕێککەوتن، وەبیریشی ھێنایەوە کە: ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە شێوەی مەیدانی بەستێنی پێویستی بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی کردەیی خۆش کردووە.
عەلائەددین بروجیردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، بە دەبڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێگەییشتووە، وتیشی: دەستەڵاتی ناوچەیی شتێک نییە کە ئەمریکییەکان گوێی نەدەنێ. کەوا بوو دابەزینی ئاستی دەست ڕۆییشتوویی ئێران لە ناوچەکەو کشانەوەی لە توانایی موشەکی لەو ھێڵە سوورانەی ئێران و ئاواتێکی لەمێژینەی ئێرانە.
ناوبراو، تاقمی ڕەشەکوژی داعشی لە ھەموو ڕوویەکەوە لەوانە سەربازی و سیاسی و دەروونی و نێونەتەوەیی بە شکست ھێناو زانی و پێی داگرت: سیاسەتی ئێستای ئەمریکا پشتگری کردنی داعشە، ھەر لەم ڕووەوە ئەمریکییەکان زۆرێک لە سەرکردەکانی داعشیان دەرباز کردن و ڕایانگواستن بۆ ئەفغانستان و یەمەن.
عەلائەددین بروجیردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، ھەروەھا ڕەوتی دانوستانەکانی سووریا، ڕێگاچارەی سیاسی و چەک دانانی تیرۆریستانی بە قازانجی گەل و دەوڵەتی سووریا زانی و لە کردەوەی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبیش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی داخ و مەخابنی دەربڕی.