حوزه‌یران 19, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • ستێفان دوجاریک: گۆترێش داکۆکی لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکات

وتەبێژی بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە جەختی کرد: "ئانتۆنیۆ گوترێش" بەڕێوەبەری ئەم ڕێکخراوەیە داکۆکی دەکات لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک).

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ستێفان دوجاریک" Stephane Dujarric ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە دسکەوتێکی دیپلۆماتیک وەسف کرد و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی پاوەجێی جیهان  تەواو پێویستە.

گۆترێش پێشتریش بەردەوام، جەختی کردبوو لە سەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین ، ئەڵمان  و یەکێتیی ئەورووپا وەکوو لایەنەکانی  ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕاشکاوانە رایانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە سەر پشتیوانی کردنی ئەم ڕێککەوتنە.

 

سەرپەیڤ