حوزه‌یران 19, 2018 16:19 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: دوژمن ئاواتی بەچۆکدا هێنانی ئێران دەباتە ژێر گڵ

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان وتی: بە گەڵاڵە ڕێژی وبەرێوەبەرایەتی دروست و پشت بەستن بە سەرچاوە وبارستاکانی ناوخۆ ، دوژمنانی ئێران لە گەیشتن بە ئاواتەکانیان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران شکست پێ دێنین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆسێشەممەی ئیرنا " ئیسحاق جەهانگیری " بە ئاماژەدان بە دۆخی نوێی وڵات وویستی جیدیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ داسەپاندنی بایکوتە زاڵمەنەکان لەدژی دەوڵەت ونەتەوەی ئێران ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئەمریکا بە پێچەوانەی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی وبەداسەپاندنی بایکوتی بێ بەزەییانەو ئۆتۆمات، لەدووی بەچۆکدا هێنانی ئابووریی ئێران بە مەبەستی داسەپاندنی زەخت وگوشار بەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵکدایە. جەهانگیری وتی: دوژمن بابزانێ کە بەرنامەکانی بۆ بە چۆکداهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران توشی شکست دەبێت. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: هەموو دەزگاکانی ئێران لە سەریانە هەتا بە تەگبیر وبەرنامەڕێژی دۆخێک بەدی بهێنن کە ژیانی خەڵک توشی زیان وزەرەر نەبێت. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ بنەڕەت و پوچەڵەکانی لەدژی ئێران، کشانەوەی واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ