حوزه‌یران 24, 2018 09:20 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ھەگبەی پێشنیارەکانی ئەورووپا سەبارەت بە بەرجام هەتا کۆتایی ژووئەن  ڕادەستی ئێران دەکرێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی وتی : پێشنیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام، لەوانەیە هەتا کۆتایی ئەم مانگە، پێشکەش بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید عەباس عەراقچی  ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لە تاران  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کە ئێران و ئەندامانی دیکەی بەرجام  هەوڵ دەدەن ئەم ڕێککەوتنە  درێژەی هەبێت  وتی : فەرەنسا، ئاڵمانیا ، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا وادەوبەڵێنیان دا پێشنیارێک سەبارەت بە ڕێگەچارەکانی بەکردەوە بۆ دابین کردنی خواستەکانی ئێران لە بەرجام، پێشکەش بکەن.

عەراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە فرۆشتنی  نەوت، گەڕانەوەی پارەی نەوت، ئاڵ و وێری بانکی ، گەیاندن و گواستنەوە، گەمییەکان، نەوت هەڵگر و فڕۆکە، پرسگەلێکن  کە ئەورووپا دەبێ بۆ ئێران دابینیان بکات وتیشی: بڕیاری ئێران بەسراوەتەوە بە ورە و توانایی لایەنەکانی بەرامبەر لە دابین کردنی خواستەکانی تاران  . 

 جێگری  وەزیری دەرەوەی ئێران بە شیکردنەوەی  هۆیەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، وتیشی: دەستهاتەکانی ئێران لەبەرجام بە چەشنێکە کە ئەمریکا بەرگەی نەگرت و هەستی کرد کە لەم ڕێککەوتنە  زەرەری کردووە هەرلەبەر ئەمەش لەبەرجام  کشاوەتەوە.

دوای هەوڵی دوناڵد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرجام و داوای وڵاتانی ئەورووپی  بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە، ئێران دەرفەتێکی  بەرتەسکی بە ئەورووپییەکان داوە هەتا دەستەبەرێکی  بەکردەوە بدەن کە بەرژەوەندییەکانی کوهەنگاوی ناڤۆکیی ئێران  کاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا، دابین بکرێت.

سەرپەیڤ