حوزه‌یران 24, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • عێراقچی: دانی هەگبەی پێشنیار کراوی ئوروپا لەمەڕ بەرجام، هەتا کۆتایی ژوئەن

جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: هەگبەی پێشنیارکراوی یەکیەتی ئوروپا بۆ دەستەبەری بەرژەوەنسی ئێران لە بەرجام ، ئەگەری هەیە هەتا کۆتایی ئەم مانگە ژوئەن بدرێتە دەستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سەیید عەباس عێراقچی" ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران وئەندامانی تری بەجێ ماو لە بەرجام هەوڵ ئەدەن ئەم ڕیککەوتنە بەرەو ڕێبازی خۆ درێژە پێ بدەن ڕایگەیاند : فەرانسە ، ئاڵمان ، ئینگلیس ویەکیەتی ئوروپا وادەیان داوە هەگبەیەک لە ڕێگە چارەکانی کردەوەیی بۆ دابین کردنی داواکاریەکانی ئێران لە بەرجام بدەن بە دەستەوە. عیراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە فروشی نەوت، گەڕانەوەی پارەی نەوت، ئاڵووێرکردنی بانکی، ڕێگاوبان وگواستنەوە ، گەمیەکان، نەوت هەڵگرەکان وفڕۆکە کان مەسەلەگەلیکن کە ئوروپا دەبێ ئەوانە بۆ ئێران دابین بکات وتی: بریاری ئێران پێوەندی هەیە بە ئیرادە وتوانایی لایەنەکانی بەرانبەر لە دابین کردنی داواکاریەکانی تاران . جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە لێکدانەوەی هۆوهەگەرەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند : دەستکەوتەکانی ئێران لە بەرجام بە چەشنێکە کە ئەمریکا نەیتوانی تەحمولی بکات وهەستی کرد کە لەم ڕێککەوتنە زیانی کردووە هەربەم هۆیەوە لە بەرجام چووە دەرێ. دوای کردەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوونەدەرلە بەرجام هەشتەمی مای دووهەزاروهەژدە ، وداخوازی وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە ، ئێران دەرفەتێکی کەمی داوە بە ئوروپیەکان هەتا زەمانەتی کردەیی بدەن کە بەرژەوندی بەرجامی ئێران لەکاتی گەڕانەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا ، دابین بکرێت.

سەرپەیڤ