جەھانگیری : ئەمریکا بە خەیاڵی خۆی شەڕێکی ئابووریی تازەی دژی ئێران دەست پێ کردووە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بە خەیاڵی خۆی شەڕێکی ئابووریی تازەی دژی ئێران دەست پێ کردووە، وتیشی: ئەوانە لایان وایە بەم شەڕە دەتوانن ئابووریی وڵات زگارو پەک کەوتوو بکەن ، بەڵام وادیارە ھەمیسان ھەرەس دێننەوە.
ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆ یەکشەممەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، یەکگرتنی نێوخۆیی بە ڕێکایەک بۆ بەرپەرچ دانەوەی پیلانەکانی ئەمریکا زانی و وتیشی: داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لای وایە بە گوشارو پاڵەپەستۆی ئابووری دەتوانێ ئێران بەرەو مێزی دانوستان ڕابکێشێت.
جەھانگیری وتیشی: ئەمریکا بە نیازی زەیر وەشاندن لە کەرتی پیشەسازی و بازرگانیی ئێرانە کە دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش تەگبیری پێویستی بۆ بەربەرەکانێ لە ھەمبەر ئەو پیلانەی دوژمن دا کردووە.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی متای وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانە بێ بنەماکانی دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو ڕاگەیاند.
ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.