حوزه‌یران 24, 2018 17:08 Asia/Tehran
  • باڵوێزی نەمسا: ئێران بۆی ھەیە بەھرە لە ھێندێک لە سەرەتیە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەربگرێت

باڵوێزی نەمسا لە ئێران ڕایگەیاند: نەمسا بە تۆکمەوتەواوی ئەم مافەی بۆ ئێران بە فەرمی دەناسێت کە بۆ بەھرە وەرگرتن لە ھێندێک لە سەرەتیە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی داوای دەستەبەر بکات .

ستیفان شوڵتز باڵوێزی نەمسا لە ئێران ، ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ فەرەیدون ھیممەتی پارێزگاری ھورمۆزگانی باشووری ئێران، وێڕای داخ و جەخار دەربڕین لە بەر کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ستراتژیای نەمسا لە بەرامبەر ئەو ھەنگاوانە دانانی تۆڕێکی ھاوکارییە لە بواری دیاری کراودا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ستیفان شوڵتز باڵوێزی نەمسا لە ئێران  بە دەربڕینی ئەمەی کە چا دەریای نەمسا بە بەھرە وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە ، کوالیتی ئاوی شیرینیان باشە، پێی داگرت : بەھێز کردنی کەرتی تایبەتی لە پەیوەندیی دوولایەنە گەلێک گرینگە و دەبێ لە تەکنۆلۆژیای بەرھەمھێنانی ئەم کەرتە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردن و ئاسایشتی ئاو بەھرە وەربگیردرێت.

فەرەیدون ھیممەتی پارێزگاری ھورمۆزگانی باشووری ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نەمسا قەت ھیچ ئاڵۆزی و ناکۆکییەکی لەگەڵ ئێراندا نەبووە ، ھیواداری دەربڕی کە، لە سەردەمی ئێستاش دا کە ئەمریکا بە شێوەی یەک لایەنەو سەرەڕۆیانە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشاوەتەوە، نەمسا بە پاراستنی سەربەخۆیی بیروڕاو بەردەوام کردنی پەیوەندیەکانی ئەوە بسەلمێنێ کە سوورو مکوڕە لە سەر ڕوانگەو خواستەکانی خۆی.

ناوبراو جەختیشی کرد: ھۆرمۆزگان بارستاییەکی زۆری بۆ پێشکەوتن ھەیە و لە ئامادە بوون و چالاکی نواندن و سەرمایە نانەوەی کۆمپانیاکانی نەمسا لەم پارێزگایەدا بە گەرمی پێشوازی و پشتیوانی دەکرێت.

 

سەرپەیڤ