حەماس: بە هاوکاریی ڕووسیا ڕێگا نادەین بەرەی دژ بە ئێران پێک بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i343898-حەماس_بە_هاوکاریی_ڕووسیا_ڕێگا_نادەین_بەرەی_دژ_بە_ئێران_پێک_بێت
ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" ڕۆژی دووشەممە لە مۆسکۆ بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا نەیاری گەڵاڵەی ئەمریکایی ناسراو بە "سەودای سەدە"یە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕووسیا و حەماس ڕێگا نادەن ئەم گەڵاڵەیە بۆ وەڕێخستنی بەرەیەکی دژ بە ئێران جێبەجی بکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2018 07:16 Asia/Tehran
  • حەماس: بە هاوکاریی ڕووسیا ڕێگا نادەین بەرەی دژ بە ئێران پێک بێت

ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" ڕۆژی دووشەممە لە مۆسکۆ بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا نەیاری گەڵاڵەی ئەمریکایی ناسراو بە "سەودای سەدە"یە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕووسیا و حەماس ڕێگا نادەن ئەم گەڵاڵەیە بۆ وەڕێخستنی بەرەیەکی دژ بە ئێران جێبەجی بکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "موسا ئەبومەرزووق" هەروەها وتی: شاندی حەماس سەردانی چەن وڵاتی دیکە لەوان ئێران دەکات.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لاگر و پشتیوانی گەلی چەوساوی فەلەستین بووە.

"موسا ئەبومەرزووق" لە سەرووی شاندێکی باڵا لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی دووشەممە بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەیشتە مۆسکۆ.

سەودای سەدە، گەڵاڵەیەکی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوەیە کە لە ئاراستەی بنپێ کردنی مافەکانی خەڵکی فەلەستین داڕێژراوە؛ دەگوترێ ئەم گەڵاڵەیە بە هاوکاریی و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی ئامادە کراوە.

بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی "سەودای سەدە" قودسی شەریف دەدرێ بە ڕژێمی زایۆنی؛ ئاوارە فەلەستینییەکانی نێو وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا زەوین و ناوچەکانی سەر بە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە دەگرێتەوە.

لە چوارچێوی گەڵاڵەی "سەودای سەدە"دا "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دێسەمبەری ٢٠١٧ شاری داگیرکراوی قودسیی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ناساند و ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس.

دەوڵەتی ئەمریکا دووشەممە ١٤ی مانگی مەیی  ٢٠١٨ ئەو بڕیارەی بە کردەوە جێبەجێ کرد.

ئەو کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی نێودەوڵەتیی بوویەوە.

قودس لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە لە لایەن ئیسراییلەوە داگیر کراوە.