حوزه‌یران 27, 2018 08:46 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: لایەنە رۆژاواییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڵێنیەکانیان لەهەمبەر ئێراندا جێ بەجێ بکەن

عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ توماس گومارت سەرۆکی ئەنستیتۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فەڕانسە جەختی کرد لەسەر جێ بەجێ کرانی بەڵێنیەکانی رۆژاوا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(برجام) دا.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لەو دیدارەدا بەئاماژە ەبوەی کە چاوەڕوانی زیاتر لە ژمارێک دەوڵەتی ئوروپایی بۆ وێنە فەڕانسە دەکرێ بۆ دەورگێڕانی کارا لەو بارەوە، هیوای خواست: لایەنە رۆژاواییەکان لەپاڵ ڕووسیاو چیندا ، بەڵێنییەکانیان بۆ پاراستن وپەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێ بەجێ بکەن.

وەلایەتی هەروەها لەدیدار لەگەڵ توماس گومارت لەبارەی پەرەی پەیوەندیی نێوان دوولایەن و هەروەها پرسە گرینگە ناوچەیی و جیهانییەکان، وتووێژی کرد.

توماس گومارتیش لەو چاوپێکەوتنەدا ، سیاسەتەکانی فەڕانسە لەهەمبەر قەیرانە ناوچەییەکان و هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمی شیکردەوەو وتی: فەڕانسە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئوروپایی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و داکۆکی و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئوروپاو ئێران هەوڵ دەدات.

پاش کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) و داوای وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران دەرفەتێکی بەرتەسکی بە ئوروپییەکان داوە هەتا دەستەبەریی پراکتیکی بدەن لەمەڕ دابین کرانی بەرژەوەندییە بەرجامییەکانی ئێران لەکاتی گەڕانەوەی گەمارۆ وئابلۆقەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ