حوزه‌یران 30, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • قاسمی : پاکێجی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا نەخراوەتە بەردەست ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە بڵاوکرانەوەی هەواڵێک لەمەڕ خرانەڕووی پاکێجی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا بۆ داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: تائێستا هەگبەی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا نەخراوەتە بەردەست ئێران.

ژمارێک میدیا ئەمڕۆ شەممە لەزمان فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا هەواڵی پەسەندکرانی پاکێجی داکۆکی ئەو یەکێتییە لەئاراستەی دەستەبەریی بەرژەوەندییەکانی ئێرانیان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند: لەدوو ڕۆژی داهاتوودا بڕگەکانی ئەو پاکێجەی داکۆکی، ئاراستەی بەرپرسانی ئێرانی دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی یەکێتی ئوروپا لەحاڵی دواڕاوێژکارییەکانن بۆ خستنەڕووی پێشنیارەکانیانن کە بێگومان پاش وەرگرتنی ئەو پاکێجە پێشنیارکراوە، بابەتەکە ڕادەگەیێندرێ و لێکدانەوەی بڕگەکانی دەس پێ دەکا.

قاسمی وتیشی: ئێران پاش تاووتوێی بەوردیی پێشنیارەکانی یەکێتی ئوروپا و بەگوێرەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات لەبارەیەوەو هەروەها ئامادەبوون یان چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بڕیاری پێویست دەگرێ.

پاش کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) و داوای وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران مۆڵەتێکی کورتی بە ئوروپییەکان دا هەتا دەستەبەریی کردەیی بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کاتی گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا، دابین بکرێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ٢٣ی مای، "خرانەڕووی دەستەبەریی ڕاستەقینە لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران سەرباری تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا"، خۆوەرنەدانیان لە دوو فەکتەری دەسەڵات ساز واتە"بەرنامەی مووشەکی" و"ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران"،"دەستەبەریی کڕینی نەوتی ئێران"،"دەستەبەریی بانکە ئوروپاییەکان لەمەڕ وەرگرتن ودانی پارەی تیجارەتی دەوڵەتی و تایبەتی لەگەڵ ئێران" و"بەرەنگاربوونەوەی ئاشکرای ئوروپا لەگەڵ بایکۆتی ئەمریکا دژ بەئێران"، ی لە وێنەی شەرت ومەرجەکانی ئێران بۆ درێژەپێدانی"ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئوروپایی" ناوبرد.

 

سەرپەیڤ