باڵوێزانی فەڕەنسە و بەلژیک و کارداری ئاڵمان بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بانگ کران
وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە باڵوێزانی فەڕەنسە و بەلژیک و کارداری ئاڵمان لە تاران ( لە پێواری خودی باڵوێز ) بۆ ناڕەزایەتی بە گرتنی یەکێک لە دیپلۆماتەکانی ئێران لە ئاڵمان بە تۆمەتی پڕوپوچی هەوڵدا ن بۆ بۆمب نانەوە لە کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریس بانگ کرد .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە دیداری باڵوێزی فەڕەنسەو کارداری ئاڵمان ناڕەزایەتی توندی ئێرانی لە بارەی گرتنی دیپلۆماتێکی ئێرانی راگەیاند و بە پێداگری لەسەر پارێزراوبوونی دیپلۆماتەکان لەسەر بنەمای کۆنڤانسیۆنی ڤیەنا ، خوازیاری ئازادکرانی خێرا وبێ شەرتومەرجی دپیلۆماتەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو .
سەید عەباس عێراقچی ئەم هەنگاوەی بە شانۆیەک و پیلانێک بۆ تێکدانی پوەندی نێوان ئێران و ئەوروپا زانی کە هاوکات لە گەڵ سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەوروپا و لە سەروبەندی کۆبوونەوی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک ئەنجام دەبێ و ئامانجەکەی خستنەژێرکاریکەریی ئەو کۆبوونەوە بە ئاڕاستەی ئامانجەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیە .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژە بە سیاسەتە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیدانە کردنی هەرچەشنە کارێکی تیرۆریستیی گوتی : بەلەبەرچاوگرتنی بەڵگە و ئاماژەکان ، دەوری تاقمی مونافقین لە گەڵاڵەکردنی ئەم شانۆ گاڵتەجارییە دیارە، وەک چۆن کەرەسەی تەقینەوەکە لای دوو ئەندامی قۆڵبەستکراوی ئەم تاقمە دۆزاروەتەوە . هەر لەم پێوەندیەدا باڵوێزی بەلژیکییش لە لایەن یاریدەری بەڕێوەبردنی گشتیی ئەوروپا بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرا و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە داخوازیی گوازرانەوەی ئەو دیپلۆماتە لە ئاڵمانەوە بۆ بەلژیک بە ناوبراو راگێندرا .
کۆبوونەوەی ساڵانەی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین شەممە سی حوزەیران بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەم تاقمە تیرۆریستیە و ژمارێک لە کاربەدەستانی پێشووی رۆژاوایی لە دەوروبەری پاریس بەڕێوەچوو .